أول 200 سطر.
ڕەنگە هەندێک لەو ڕووداوانەی لەم زنجیرەیەدا وێنا کراون، بەووردی لەگەڵ دەقە ئاسمانییەکان و کەسایەتییەکان یەک نەگرنەوە لە کاتێکدا ئێمە هەوڵمان داوە هەندێک لایەنی مێژوو وەک خۆی نیشان بدەین، لەگەڵ ئەوەشدا ئازادییە نوێگەرییەکان بۆ مەبەستی چیرۆکگێڕان سوودیان لێ بینراوە
وەرگێڕان ڕاسیار
شانشینی (ئیسڕائیل) ] [ ساڵ پێش زایین-١٠٠٠
بەردێک دەتوانێت ڕەوتی مێژوو بگۆڕێت؟
کردەوەیەکی نافەرمانی دەتوانێت ئەفسانەیەک دروست بکات؟
،باسی چیرۆکی (داوود)تان بۆ دەکەم، شوانێکی سادە
،کەسێکی دەرکراو
کەسێک کە دەبێتە یەکێک لە بەناووبانگترین پادشاکان کە تا ئێستا ژیاوە
سەردەمانێک (ئیسڕائیل) بەبێ پادشا بوون
،ساڵ دوابەدوای دەریاشەقکردنەکەی پەیامبەر (مووسا)-٥٠٠
خەڵکەکەی بێسەرکردە و پەرتوبڵاو بوون
،بۆیە (سموئیل)، دوایین پەیامبەری مەزنی سەردەمی خۆی
ی نەوەی (بنیامین)ی وەک یەکەم پادشای (ئیسڕائیل) دەستنیشان کرد
بەڵام (سموئیل) خەڵکەکەی ئاگادار کردەوە کە ئەو خودایە لە بیر نەکەن کە لە (میسڕ) ڕزگاری کردبوون
،(تاڵووت) بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ فەرمانڕەوایی کرد
،پادشایەکی خۆشەویست بوو لەناو خەڵک لە هەموو شەڕەکانیدا سەرکەوتنی بەدەست دەهێنا
،لەگەڵ زیادبوونی چاوبرسێتی و خۆبەگەورەزانینی (تاڵووت) نێوانی ئەو و پەیامبەر (سموئیل) بەرەو خراپی دەچوو
،لەگەڵ هەر سەرکەوتنێکی نوێ کە بەدەستی دەهێنا
گەلی (ئیسڕائیل) زیاتر متمانەیان بە دەسەڵات و تەختی پادشا دەبوو وەک لەوەی بە خودایان هەبێت
بنەماڵەی (تاڵووت) بۆ تا هەتایە بمێننەوە
تا هەتایە - تا هەتایە -
] [ جەنگی (فەڵەستینی)یەکان
ژمارەیان چەندە؟
سەروو ٢٠٠.٠٠٠ کەسن
تەنیا مرۆڤێکە، باوکە
بەڕاست؟
دەبێت چەند ڕۆژی تر ئاوا بوەستین و هیچ نەکەین؟
!پاڵەوانەکەتانم بۆ بنێرن
!ترسنۆکینە
!هەمووتان ترسنۆکن
!(جالووت)
خودایە، ئەم خاکەم پێ ببەخشە
لە هەر هەنگاوێکم لەگەڵم بە
!من داوای پاڵەوانێکم کرد
بە گۆچانێک ڕووبەڕووم دەبیتەوە؟
!دەبیتە قوربانیی تووڕەییم
دانەیەکی دیکەم بدەرێ
دانەیەکی تر
نەخێر
،لە کاتێکدا چارەنووسی گەلێک لە سنگی مەحەکدایە
...دووبارە ئەو پرسیارە دەکەمەوە
بەردێک دەتوانێت ڕەوتی مێژوو بگۆڕێت؟
بەیتوللەحم ] [ (هۆزی (یەهوودا
چی دەکەیت؟
ئاوا باشترە. تەواو بوو
!ئای، نەخێر
هیچ نییە. هیچ نییە
بچکۆلە، بمبوورە
گرتوومیت
بێدەنگ بن. بێدەنگ
دەبیتە سەرکردە. لەم خاکە پیرۆزە...
بۆچی (مووسا) نەڕۆیشت؟ بۆچی دەبوو بمرێت؟
...چونکە کاتێک زۆر زۆر بە تەمەندا چوو
وەک تۆ؟
بەڵێ، وەکوو منی بەتەمەن
،دوای ئەوەی ٤٠ ساڵ پێشەوایەتیی (ئیسڕائیل)ی کرد لەسەر ئەو شاخە کۆچی دوایی کرد
نافەرمانی باجی خۆی هەیە، دەزانن؟
تەنانەت ئەگەر بۆ کەسێکی مەزنی وەک (مووسا)یش بێت
ئەی (یەشووع) بەبێ (مووسا) چیی کرد؟
...خودا سێ جار پێی فەرموو
بەهێز و چاونەترس بە" "مەترسە، چونکە ترس دوژمنە
تێ دەگەن؟
ترس دزە
ئەی باشە بۆچی هێشتا پێویستە خۆمان بشارینەوە؟
چونکە کارەکەی هێشتا تەواو نەبووە
ڕاست دەڵێیت، (داوود)
بۆیە دەبێت نەترسین
،دەبێت ڕووبەڕووی ترس ببینەوە
چونکە خودا بەردەوام لە جیهانەکەی تر چاوەڕێمان دەکات
ئەی وا بڕیار نییە ئاگاداری مەڕەکان بیت، شوانی بچووک؟
ئاگام لێیان بووە
ئەوەندە بەس نییە
بینیم چیت هێنایەوە ماڵ
شێرەکە گەڕاوەتەوە
ئۆۆ، شێر. ئەی جەنابت لە کوێ بوویت؟
...خەریکی
گۆرانیگوتن بوویت بۆ دایکت؟
کوا جارێکی تر باسی دایکم بکەوە
، (داوود)
ئایا چیرۆکی گەلەکەمان هیچ واتەیەکی بۆتان نییە؟
بمانبەخشە، باوکە
بە هاتنەوەی شوانەکە سەرنجم ڕۆیشت
بەرخی داماو
لە مردن گەڕاوەتەوە
باوکت دەزانێت ئاوات لێ بەسەر هاتووە؟
، بڕۆ ژوورەوە
- باوکە -
چەند دانەت لەدەست دا؟
چوار مەڕ
دارا و دەوڵەمەند نیم، (داوود)
پادشا کۆنەکە بوو
ئەو شێرە مردووە
خۆی بوو
،تا ئەو کاتەی بەتەواوی نەیکوژین ناتوانین مەڕەکان لەوێ بلەوەڕێنین
زیاتریش لەدەست دەدەین
، خۆت دەزانیت ناتوانم لە زەوییەکی تردا بیانلەوەڕێنم
کەوایە بانگی چەند کەسێک بکە با بێن ڕاوی بکەن
نایەن - لەبەر چی؟ -
لەبەر من
هۆکارەکە تۆ نیت
هەموو (بەیتوللەحم) وا سەیرم دەکەن کە من هۆکارەکە بم
براکانیشم بە هەمان شێوە
لەم بنەماڵەیە لە زۆڵێک زیاتر نیم
کوڕی منیت، هەر وەک براکانت
خۆم شێرەکە دەکوژم
شتی وا ناکەیت. خۆم گرنگی بەو بابەتە دەدەم
بە هەمان شێوەی جاری پێشوو
دەبوو ئەو ئامێرە لەگەڵ دایکت بنێژم
نامەوێت جارێکی تر لە ماڵەکەم گوێم لەو ئامێرە میوزیکییە ببێت
گوێڕایەڵی قسەکانم بە، (داوود)
باوکە، تەنیا ئەوەم لە دایکمەوە بۆ ماوەتەوە
بۆ کوێ دەچیت؟ - ئەو شوێنەی دەبێت لێی بم -
!(داوود)
مەبەستی خۆتم نیشان بدە
نیشانم بدە چ شتێکت لێم دەوێت
نیشانم بدە من کێم
تکایە
دەبێت وەک شتێکی زیندوو گۆرانییەکە بدۆزیتەوە و مامەڵەی لەگەڵ بکەیت
ئێستا تۆ بیژەنە
ناوچەی (حەویلە) ] [ جەنگی (عەمالیق)ەکان
دوایین جەنگی گەورە کە پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ...(جالووت) (ئیسڕائیل) ڕووبەڕووی بوویەوە
،جەنگی (عەمالیق)ەکان بوو
نەتەوەیەکی دڕندەی خوێنمژ کە بۆ چەندین نەوە (ئیسڕائیل)یان چەوساندبووەوە
...پەیامبەری مەزن (سموئیل) پادشا (تاڵووت)ی ڕاسپارد
کە هیچ دەستکەوتێکی جەنگەکە بۆ خۆیان نەبەن
،هەموو شتێکی (عەمالیق)ەکان لەناو ببەن و پادشاکەیان بکوژن
کە خراپەکارێکی مرۆڤخۆر بوو بە ناوی (ئەگاگ)
،دوای چەند ڕۆژێک لە بەردەوامیی جەنگ ...(پادشا تاڵووت)ی باوکم و
ی برام، جارێکی تر براوە بوون
!سەرکەوتن
!لەپێناو خودا و (ئیسڕائیل)
!هەروەها لەپێناو پادشا
شازادەکەم
ئەمڕۆ ڕووناکی خودا بەسەرماندا درەوشایەوە
چەند پیاومان لەدەست دا؟
٥.٠٠٠
باجێکی قوڕسمان داوە
بەڵام (عەمالیق)ەکانمان بەزاند
هەواڵمان پێ گەیشتووە کە گوندێکی سنووریی باکووری (بەیتوللوحم) وێران کراوە
گوندێکی سنوور؟ لە لایەن کێوە؟
کۆمەڵەیەکی گەڕیدە دەنێرم تا بزانین کێن
ئەسپێکم بۆ بهێنن
...شازادەکەم، ڕۆژەڕێیەکی پێویستە تا دەگەیت
تۆش چەندین ڕۆژە لە مەیدانی شەڕدا دەجەنگیت
بمبەنە ئەوێ
با بڕۆینە گوندە سنوورییەکە
ماندوویت، (ئێلیاب)؟
نەخێر، ماندوو نیم
ناوچەی (بەعل حزوور) ] [ (سنووری لادێییی باکووری (بەتوللەحم
،کاتێک لە لای ڕاستەوە دوژمنانمان لەناو دەبرد لە لای چەپەوە هێرش کرایە سەر گەلەکەمان
بەبێ بەرگری
بەبێ چەک و سەرباز
کێ کارێکی لەو شێوەیە دەکات؟
یەکان
بۆچی هێندە هاتوونەتە ناو خاکەکەمان؟
هیچ قازانجێک لەوەدا نییە
کەستان شتێکی لەم جۆرەی بینیوە؟
؟
بەبێ دەستپاراستن و بەزەیی پارچەپارچەیان کردوون
چۆن؟ - !ڕزگاربوو -
دای بنێ
بەهێمنی
منداڵەکە خۆی ناخۆشیی زۆری بینیوە
کوڕە، ئەمە شازادەتە، کوڕی (پادشا تاڵووت)
تەنیا ڕاستی بڵێ، باشە؟
ناوم (جۆناسان)ە
تۆ ناوت چییە؟
دەتوانیت پێم بڵێیت کێ ئەم کوشتارەی ئەنجام داوە؟
سەروەرم
!ڕاکە
!ڕاکە - !ڕاکە -
!باوکە! باوکە! باوکە
ڕاکە - !باوکە -
زۆر داوای لێبووردن دەکەم
من شازادەتانم و لە پاراستنتان شکستم هێنا
ئەرکی منە بتانپارێزم
ئێستاش دەمەوێت پێم بڵێیت کێ بوو وای لێ کردن
سوێند دەخۆم، دەیاندۆزمەوە و دەیانکەمەوە بە خۆڵ
تەنیا لەبەر تۆ
ڕۆژگارێک زەبەلاحەکان لەسەر زەوی بوونیان هەبووە
لە داهاتووشدا بوونیان دەبێت
زۆر بەرەو باشی دەچیت
هەموو مەڕەکانم ژماردوون
هەر وەک داوات لێ کردم
بۆ بینینی مەڕەکان نەهاتووم
بمبەخشە بۆ ئەو دەمەقاڵێیەی دوێنێ شەو
کە بەو زمانە قسەم لەگەڵ کردیت
ڕۆحت هی دایکتە
ئەسپێک کە هەرگیز جڵەو ناکرێت
باوکە، بۆچی بەردەوام لە گردەکاندا دەمهێڵیتەوە؟
دەمشاریتەوە وەک ئەوەی پەتا بم - -
بۆچی نامنێریتە ناو سوپای پادشا؟
بهێڵە خۆم بسەلمێنم
هیچ شکۆمەندییەک بە خزمەتکردنی ئەو پادشایە بەدەست ناهێنیت
ئەوە بە (ئێلیاب) بڵێ - پێیم گوتووە. چەندین جاریش -
مادام بۆچی براکانمت ناردە شەڕ و منت لێرە گیر کردووە؟
چونکە پادشا خۆی بردنی
سەرانەمان لێ دەستێنێت و خاکەکانمان داگیر دەکات هەر وەک چۆن پەیامبەرە مەزنەکە هۆشداریی دا
نەدەبوو (ئیسڕائیل) پادشای هەبوایە
هەرگیز چاوی تێر نابێت
No comments yet. Be the first to leave one.