Prvních 200 řádků.
گیۆگ؟
بۆچی هێشتا لێرەی؟
پاریس خەریکە دادەخرێ. ئیدی ناتوانی بچیتە دەرێ.
-ئەی تۆ؟ -من بەیانی دەچم.
-بۆ کوێ؟ -کاسی
-لە کوێیە؟ -مارسیلیا
لە دەریاوە دەچم. ڤیزایەکی 'مەترسی'م هەیە بۆ ئەمەریکا.
-ئەوە چیە؟ -ڤیزایەکە بۆ ئەو خەڵکانەی لە مەترسیێکی گەورەدا بن.
-تۆ لە مەترسیێکی گەورە دای؟ -واز بێنە
گوتارەکانم؟ ڕۆژنامەکە؟
تۆ دەتوانێ یارمتەیێکی گەورەم پێ بدەی.
هەندێک پارەشی بۆت دەبێت.
-ئەم دوو نامەیە بگەینە. -بۆچی خۆت ئەوە ناکەی؟
بۆ 'ڤایدل'ن. دەزانی! نووسەرەکە.
-نووسەرە گەورەکە. ڕۆژانێک گەورە... -من نایناسم
پرسیم بۆچی خۆت نامەکان ناگەینی؟
هەوڵم دا
بەڵام خاوەن میوانخانەکە جۆرێک بوو.
ترسای؟
دەبێ بڵێم کە وشیار بووم.
-نامەکان لە لایەن کێن؟ -یەکێکیان لە لایەن ژنەکەیەوەیە
-دەی، کێ گرینگی ئەدات؟ -لەوانەیە ژنەکە.
ئەوی دیکە لە لایەن 'باڵیۆزی مەکزیک'ەوەیە
من لە گەڵ ڤایدل هاوڕێ بووم. بڵاوکەری کتێبەکانمان یەکێکە.
من کەی پارەکەم وەردەگرم؟
کاتێ کە نامەکانت گەیاندە دەستی.
هۆتێل ڕیاد، ژووری ژمارە ٦. من لێرە چاوەڕێت دەبم.
چۆن دەچی بۆ کاسی؟
-هێشتا دەهێڵی هانز کێشەت بۆ ساز کا؟ -نا
-چاکە. -چی چاکە؟
جێگەیەکی بەتاڵمان هەیە لە نێو ماشینەکەدا.
بەڵام هەر یەک دانە
تۆ دێی؟
بەڵێ
ترانزیت ترانزیت، ڤیزایەکی کاتییە کە بۆ چوونە نێو وڵاتێک بە مەبەستی ڕۆیشتن بۆ وڵاتێکی دیکە پێویستە.
وەرگێڕان: شاخەوان
ببورن...
-بۆچی لە قاتی خوارەوە چاوەڕێتان نەکرد؟ -زەنگەکەم لێ دا
-نەمبیست -دیارە
بە شوێن ژوورێکدا دەگەڕێم.
-تکایە وەرەقەکانت پیشانم بدە -تکایە ژوورێکم پیشان بدە
خۆت هەڵیبژێرە. میوان زۆر کەمە.
ڕەنگە بتوانی پێشنیارێکم پێ بدەی.
ژوورێک بە خۆری بەرەبەیانەوە...
جوان و هێمن، بە باڵندەگەلێکی نێو باخەوە.
تۆ ئەڵمانیت؟ سەر بە فەرماندەکانی داگیرکەری؟
هەموو میوانەکان تۆمار کراون. دوو حەفتە لەمەوبەر بوو کە هاتن بۆ پشکنین.
هەتاوی بەرەبەیان و باڵندەگەلێکی نێو باخەکە، تکایە خاتوون
تکایە ڕاوەستن. کلیلێک لە قاتی خوارەوە دەهێنم.
ژمارەی ١٦، ژوورێکی جوانە، جوانترین ژووری... دوو پەنجەرەی گەورە بەرەو باشوور
نازانی ئەو پیاوە چ کێشەیەکی بۆ ساز کردم
ئێوارەی ڕۆژی پازدەهەم هات، ڕێک پاش داگیرکاریەکە.
میوانخانەکەم دانەخستبوو، مابوومەوە.
باوکم هەمیشە دەیگووت سامانت جێ مەهێڵە ئەگینا دەڕووخێ
بەڕێز ڤایدل هات بۆ لام.
دەلەرزی وەک گەڵای پایز، پێم سەیر هات
کاتێ فۆرمەکەم پێ دا، داوای کرد ئاخۆ دەکرێ بمێنێتەوە بە بێ تۆمار کردن
هەر وا کە دەزانن، بەڕێز لانگێرۆن هێشتا پێداگرە لە سەر تۆمار کردنی نێوی هەموو بێگانەکان
فەرمان دەبێ جێبەجێ بکرێت
درووستە؟
ئەم کابرایە سەبارەت بە تۆمار کرانی ناوی، زۆر خۆی سەغڵەت کرد
ئەو و ژنەکەی لەم ژوورەدا مانەوە.
عاشقی بوون.
ئینجا کاتێک باسی عەشق دێتە بەرەوە
من دەتوێمەوە.
من وام. ژنێکی تەواو فرەنسی
بەس یەک شەو بوو،ئەوەی کە گوتم.
ڕۆژی پاش ئەوە نەهاتە خوارەو. ئیدی بە کلیل درگاکەم کردەوە.
و ئەم شپرزیەم بینی.
لە نێو خوێنی خۆیدا ڕاست ڕاکشابوو.
مەچەکی خۆی بڕیبوو.
دەی ئێستا لە کوێیە؟
من کەسێک لە پۆلیسی سەینت-سولپیس دەناسم. ئەو ئیشانە چارە سەر دەکات.
تەرمی نەناسراو، سووتێنگەی تەرمەکان، گۆڕی بێ ناونیشان.
ئەو لە داگیرکاریەکە کێشەی زۆرتری بۆ ساز کردم.
دەتەوێ چی بکەی بەمانە؟
پێت خۆشە بیانبەی؟
من بەس دەمەوێ شتەکان ڕێک و پێک بن.
ناسنامەکەت؟
لەوێیە، لەوێ
منم
-لە کوێ بووی؟ نیگەران بووین. -کلێر! خەریک چیت؟
-ئەوان دێن و ژوورەکە دەدۆزنەوە -ئێمەش دەڵێین گەمەی 'ژان'ە
ژووری نهێنی ئەو. هەمیشە ژوورێکی وای دەویست.
شرینی بادەمی
بەڵێنی ئەوەم دابوو بە کوڕەکە.
مێلیسا لەگەڵ منداڵەکەیان لە مانسیل دایە. ئەو پشوویەک دەدات، ئینجا دەکەونە ڕێ بەرەو گردەکان
ئەو ناتوانێ.
مۆرفین و سێ دەرزی 'پەنسلین'م دەس خست.
-کلێر جانتاکانی پێچاوە. -من دەڵێم، ئەو ناتوانێ.
ئەوان خەریکن ماڵ بە ماڵ دەگەڕن.
شووی هاوساماڵەکە لە گەڵ پۆلیس دایە.
ئەمڕۆ ماڵە پچووکەکەی دی. ڕاپۆرتی ئەدات. ئەوان ڕێک دێنە ئێرە.
کامپێکیان لە ڤێلۆدرۆم دامەرزاندووە. خەریکن گەڕەکەکە بە وردی دەگەڕێن.
پێی دەڵێن پاقژکردنی بەهار.
بەچکە حیز
شاکلیلێکم دەست کەوتووە بۆ درگاکە. سەفەرەکە زۆرتر لە چوار ڕۆژ دەخایەنێ، باشە؟
لە ڕێگادا دەتوانی دەلاقەکان کەیتەوە
بۆ گەیشتنی هەندێک ڕووناکی و هەوای تازە
بەڵام لە هەموو وەستانەکاندا بیانبەسە. نابێ بزانن پێتان، باشە؟
کاتێ گەیشتن بە مێلیسا...
چەن ڕۆژ ڕاوەستە
ئینجا بچۆ بۆ لای هێنڕی لە گردەکاندا.
-من چۆن... -تۆ یارمەتی ئەدەی
تۆ یارمەتیان دەدەی.
فەرموو، توانیم ئەمەت بۆ دەست بخەم
سپاس
بچۆ
کێشە ئەوەیە، تۆ دەبێ بەشدار بی
ئێمە بڕیارە...یان هیوادارین...
-جا تۆ دەتویست بچی بۆ کوێ؟ -مەراکێش
-ئۆف، چاکە! -بڕێک خۆرەتاو
ئیدی نەیدەزانی بۆ چ ماوەیەک چاودێری لە هانز کردووە.
ئاخری جانتای نووسەرەکە دەکاتەوە
دەس دەکات بە خوێندنەوەی چیرۆکێکی خاو و تاقەتبەر
،هەستی کرد کە زمانی خۆیە زمانی دایکی خۆی
گەیشت بە وشەگەلێک کە دایکە ناهمێکەی بە کاری دەهێنا بۆ هێمن کردنەوەی
لەو کاتانەدا کە ئەم تووڕە و پەست دەبوو.
ئەم چیرۆکەدا خەڵکێکی شێتی زۆری تێدا بوو، کەسانێکی تەواو شێت
کە هەموویان تووشی کێشەگەلێکی سەیر و دژوار هاتبوون
تەنانەت ئەوانەی کە زۆر هەوڵیان دابوو تووشیار نەبن.
هەموو خەڵکی نێو چیرۆکەکە و
یەکێک لەو خەڵکە، شێوەی ئەمی دەدا.
ئاڵۆزیەکانیان و ئەو شتانەی لە ژیانیاندا کردبوویان، ئەمی زویر نەدەکرد،
ئەم لە کردەوەکانیان تێدەگەیشت چونکە دەیتوانی شوێنیان کەوێ،
هەر لە سەرەتای بیر و هەڵویستیانەوە تاکوو دەرئەنجامە نەگۆڕەکەیان.
بەس چونکە نووسەرە مردووەکە بەو شێوازە باسی ئەوانەی کردبوو
ئایا ئیتر لە چاوی ئەودا کەمتر دزێو و بەد بوون.
دوو نامە لە نێو جانتاکەدا بوو.
یەکێکیان لە لایەن بڵاوکەرەوەکەی کە ستایشی چیرۆکەکەی کردبوو
بەڵام داوای لێبوردنی کردبوو کە وەها بەرهەمگەلێک ئیدی چاپ ناکرێن.
نامەکەی دی لە لایەن خانمێکەوە بوو کە پێ دەچێت ژنی بێت.
نووسیبووی کە ئیدی چاوەڕوانی گەڕانەوەی نەبێ، و پێکەوەژیانیان کۆتایی پێ هاتووە
کەوتە بیر نامەکان وا پاول پێی دابوو بۆ ڤایدل
کە هێشتا لە گیرفانی بەخەڵی دا بوون.
یەکێکیان لە لایەن باڵیۆزی مەکزیک بوو لە مارسیل
سەبارەت بەوەی کە پێشوازی دەکەن ئەگەر بەڕێز ڤایدل بچێت و لە مەکزیک بژیت
و هەروەها ڤیزایەک و پارەی سەفەرەکەی چاوەڕێی دەکەن.
ئەوی دی لە لایەن ژنەکەیەوە بوو کە دەڵێ پێویستیە دیسان بیبینێ.
نابێ دوودڵ بێت و ئەم چاوەڕێیە.
دەبێ زوو بچێت بۆ لای، لە مارسیل.
نامەیەکی ئاڵۆز بەڵام بە دەستنووسێکی ڕێک و پێکەوە
نا، ڕێک و پێک نا
بێخەوش.
خێرا وەرە، ئەوینەکەم
با پێکەوە ژیانێکی نوێ و باشتر لە مەکزیک دەس پێکەین
ماری
هانز
هانز؟
هانز!
دابەزە
دابەزە!
بڕوانە! پەنجەرەیەک بازە.
ئۆڤ، چ بۆگەنێکە
مردووە.
بەری بە
-من ئەم شتانە دەبەم -باشە
ئەم ڕۆژەکەوە گەیشت بە مارسیل
ئاسمانی شین، دار خورماکان لە نێو بادا
هەوا سارد بوو، 'با'ی میستغال
ماندوو بوو، کەس سەیری نەدەکرد. ئەوەیە زۆر ناخۆشە.
نەک بۆ ئەوەی کە چاو دەبڕن لە پیسی و ڕوومەتی ماندوو و جلە دڕاوەکانت.
شتە هەرە ناخۆشەکە ئەوەیە کە ناتبینن.
ئەوەی کە تۆ لە جیهانی ئەواندا بوونت نیە.
ئەو دایە مل شانیدا و ئەمیش هەڵگەڕاوە.
ئەوە ئەو کاتە بوو کە ئەو ژنیە دی.
سەیری ئەمی کرد، بە ئارامی سەرێکی لەقاند، وەرچەرخا و ڕۆیشت.
سەیری ڕۆیشتنی ئەوی کرد.
سەیری چاکەتە ڕەشە جوانەکەی، پێڵاوە بریقەدارەکانی
ڕێگەوڕوونە ماندووانەکەی.
دیسان ئاوڕی لێ داوە
چاوی تێ بڕی، ئینجا ڕۆیشت
لەو ساتەدا، دەنگی ئاژیرێکی پۆلیس هات، ئینجا یەکێکی دیکە
هێرشێک بوو. ئەمیش هەڵات.
دەچیتە نێو دەروازە؟
-کاژێر چەندە؟ -نێزیک یازدە
-تۆ نابێ لە خوێنینگە بی؟ -نا
ئەمڕۆ یەکشەمەیە
کایە دەکەی؟
ساڵانێکە کایەم نەکردووە.
-تۆ بەس دەبێ گوڵپارێز بی -هەر گوڵپارێز!
-دەی جا ئەوە چۆن دەکرێ؟ -تۆ ئەڵمانیت؟
لە قسە کردنم تێگەیشتی؟
نا، هەر لە بەر ئەوەی کە ئەوان عاشقی گوڵپارێزەکانیانن.
-ئەوەم نەدەزانی -بەڵام، بە هەر حاڵ، ئەوان چاکن
باشە، درووستە
ئەی تۆ، تۆش کایەت باشە؟
بەڵێ
زۆر باش؟
ئەرێ، زۆر باش
بیخە
وەکوو کەیک پانە
-ئەوە چۆن؟ -چی چۆن؟
چۆنە کە هێشتا گوڵم نەکردووە؟
بە هۆی پای پشتەوەت. ئەوە پیشانی ئەدات دەتەوێ بەرەو کوێ شووت بکەی.
گوو بە ناوی
ئەڵمانی دەزانی قسە کەی؟
یەک-دوو، بورووسیا دۆرتمۆند
هەر ئەوە؟
دەتوانم هەندێ شتی دیکەش بڵێم.
No comments yet. Be the first to leave one.