لومړۍ 95 کرښې.
بە درێژایی ئەم فیلمە زمانی ئاماژە بەکاردەهێندرێت پێویستە کەوا ژێرنووسی زمانی خۆتی بۆ زیادبکەیت
وەرگێڕانـــی هـاوڕێ ئـازاد مـنـداڵـە بـێـدەنـگـەکـە
ئەمشەو کاتژمێر چەند کاتی وانەی چەلۆیە؟ - شەش -
ئەی خوایە! دەبێ تۆ بیگەیەنیت، (پۆڵ). (پیپ) 5:30 وانەی بالێ'ـی هەیە. خۆ بە هەردووکی ڕاناگەم - باشە، ئارامبە. کێشە نییە -
"شتێکی زۆر سەیرە کاتێک کەسانی بەتەمەن دەڵێن "ئارامبە - !جوانە -
کاتژمێر چەند 'یارمەتییەکە' دەگات؟ - ...(جۆوان) کاتژمێر -
!بەڵێ، کاتی ڕۆیشتنە تکایە جانتاکانتان هەڵگرن
ئای خوایە! زوو هاتووە! (پۆڵ) دەرگاکە دەکەیتەوە و (لیبی)ـش لەگەڵ خۆت ببەیت؟ - !ئێستا دەڕۆم، هەر خۆم دواکەوتووم -
سڵاو! خەریکبووم لە دەرگام دەدا. من (جۆوان)ـم - !بەڵێ! (سوزان) -
خولەکێکی دیکە دێت. سوپاس کە یارمەتیمان دەدەیت
،چاوەڕێی شتی زۆرت لێ ناکەین هەر دەمانەوێ لە خوێندنگا کەمێک زیاتر بڕوای بە خۆی هەبێت
چاکە - بەهەرحاڵ -
بیستۆکی بۆ یارمەتیدانی لە بیستـنـدا هەیە، بەڵام لە گوێی ناکات
واشی دادەنێم کەسی بنەماڵەی جەنابت یان هی مێردەکەت 'کەڕی'ـی نەبووە؟ - نا -
،تەنها ئەو کاتە زانیمان کەڕە کە تەمەنی سێ ساڵ و نیو بوو، بەوەش دەبمە دایکێکی خراپ، بەڵام چونکە گوێی چەپی کەمێک باشتربوو و قەرەبووی بۆ دەکردەوە، ئەوەش شتێکی باو نییە؟
دایکێکی خراپ نیت، ئەمە شتێکی باوە گوتیشت ڕێی نەدا بیستۆکی بۆ دابنرێت؟
نا، ئەوەش تووشی شۆکی کردین
ئەی گفتووگۆکردنی چۆن چۆنییە؟ هیچ زمانێکی ئاماژە دەزانێ یان بەس لێوان دەخوێنێتەوە؟ - بەس لێو دەخوێنێتەوە -
ئەی قسەکردنی؟ - باش نییە -
ئێ، بە تێکەڵەیەکی قسەکردن و ئاماژە دەستپێدەکەم تا بزانم دۆخی چۆنە ژمارەیەکی زۆری منداڵان وەڵامدانەوەی باشیان بۆ زمانی ئاماژە هەیە، چونکە کەمتر بێزارکەرە
پێم وانییە ئەوە کێشەکە بێت زۆر باش ئەوە دەکات کە پێی دەڵێین
چاکە، مادام دڵنیام کێشەی نابێت
!ڕاوەستە هەی گەمژە. وا بە تەلەفۆن قسەدەکەم
...باشە، وا بزانە لە ماڵی خۆتی، دانیشە ئەگەر حەزدەکەیت !(لیبس)، کەسێک هاتووە تۆ ببینێت
، تکایە کۆنتڕۆڵەکەم پێ دەدەیت؟ !(لیبی)
! کۆنتڕۆڵەکەم پێ دەدەیت؟
،زۆربەی کات کە تەماشای تەلەڤیزیۆن دەکات دڵخۆشە. هەندێک جار زۆر بەزەحمەتە مەبەستم ئەوەیە تەنانەت نازانین کێشەی چییە
بە شتی دیکەش ڕەفتاری ئاوا دەنوێنێت؟ - نا! خۆت دەزانی لەو تەمەنەدا چۆنن، دوو منداڵەکەی دیکەشم وا بوون -
دایکە، تاقیکردنەوەکەم 25 خولەکی دیکە دەستپێدەکات - باشە! ئەوە دێم -
بڕوانامەی گشتی خوێندنی ناوەندی و نمرەی 'ئەی' بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوەی ڕاهێنەرانە بۆیە باشترە درەنگی نەخەم. باشە، ژمارەکەمت لایە و چەند کاتژمێرێکی دیکە دێمەوە بزانم چیت کردووە
تۆ بلیمەتی. خواحافیز (لیبی)ـی ئازیزم
دەتوانم یاریت لەگەڵ بکەم؟
با شتێکت پێشانبدەم. بە دڵت دەبێت
دایکت هاتەوە
چۆن تێپەڕی؟
باش بوو
پێم گوتی کە بێدەنگە - بەڵێ، قەت کاردانەوەی هەیە؟ -
!بەڵێ
زۆر باش ئەوە دەکات کە پێی دەڵێین !بڕوام پێبکە، کاتێک (لیبی) دڵی تەنگە، پێی دەزانیت
،هەندێک شتری کاریگەرتری لەگەڵ تاقیدەکەمەوە. چەند کتێبێکی باشم هەیە کە پێموایە سوودیان دەبێت
...ڕاستییەکەی - ئەلوو؟ -
!ببوورە
!بەڵێ، تازە چوومە ژوورەوە دەکرێ 5 خولەکی دیکە تەلەفۆنت بۆ بکەمەوە؟
!ببوورە
بەڵێ... سبەی بەڵێ گوتم... بەڵێ
کاتژمێر 8:30، وایە؟ باشە، بێخەمبە. خوات لەگەڵ
!ببوورە، ئەوە دایکی (پۆل) بوو. زۆر بێزارکەرە - ئاساییە -
سبەی هەندێک شتی بۆ دەهێنم لەگەڵی تاقیبکەمەوە حەزی بە باخچە دێت؟
ئێ، لە ساواییەوە نەمبردووە، بەڵام دڵنیام زۆری بە دڵ دەبێت بەڵێ! باخچەکە 5 خولەک لێرەوە دوورە
بەڵێ، لێرە بینیم. زۆر چاکە - سوپاس، (جۆوان) -
باشە. خوات لەگەڵ
ماڵت بۆ لای ئێمە دەگوازیتەوە؟ - ئەوانە بۆ (لیبی)ـین -
!لەگەڵ (سوو) لە ژوورەوەیە. جەوی خۆشە !مەبەستم (لیبی)ـیە. (سوو) قەت جەوی خۆش نییە
!سڵاو - !سڵاو -
!سڵاو (لیبی) !ببوورە دەرگاکە کراوە بوو
دیارە ئەمڕۆ زۆر سەرقاڵ دەبی. ببوورە دیسان پێویستە بەپەلە بڕۆم دەبێ دایکی (پۆڵ) ببەمە نەخۆشخانە
کێشە نییە
خواحافیز (لیبس)، هاروهاجی نەکەیت دەتبینمەوە
خوات لەگەڵ - سوپاس -
ئەوە چییە؟
شیر
شەربەتی پڕتەقاڵ
کەوایە ئەوە چییە؟
شیر
دەتەوێ بڕۆینە باخچە و خواردن بدەینە مراوییەکان؟
مراوییەکان دەناسیت؟
مراوییەکان
!چاکە
با جانتایەک هەڵگرین کوا جەنتاکەت؟
"شەربەتی پڕتەقاڵ"
شەربەتی پڕتەقاڵت دەوێت؟
مادام با هەندێک شەربەتی پڕتەقاڵت پێ بدەین
تەواو بووم. تێرم
تێر بوویت؟
کەوایە هیچ شیرینیت ناوێت؟
شیرینی چی؟
ئەوە شیرینی دڵخوازمە
دڵخوازتە؟
!دڵخوازی منیشە
دەمپرسی ئاخۆ لە خوێندنگا چۆن زمانی ئاماژە بە کەڵکی دێت؟ - چۆن مەبەستت؟ -
ئێ، دڵنیام نیم خەڵکێکی زۆر زمانی ئاماژە بزانن
پێویستی بە وەرگێڕێک دەبێ لەگەڵی دابنیشێت و پشتیگری زیاتری بکات نامەوێ ئەو ئیشە بگرمە دەست بەڵام زیاتر خۆشحاڵ دەبم ئەگەر یارمەتی بدەم
وایە، باشە
دەپرسم ئاخۆ نابێ زیاتر زیاتر تیشک بخەینە سەر لێو خوێندنەوە وەک لە زمانی ئاماژە؟ - ...لە ئێستادا، (لیبی) کێشەی زۆری لەگەڵ قسەکردن هەیە، بۆیە -
تێکەڵەی زمانی ئاماژە و لێو خوێندنەوە باشترین ئەنجامی دەبێت...
بڕوانە، دەزانم دەشێ کەمێک نامۆ بێت، بەڵام شتە سەرەتاییەکان بۆ فێربوون زۆر ئاسانن ڕەنگە چالاکییەکی خۆشبێ کە وەک خێزانێک بیکەین
لە ئێستادا دڵنیانیم چۆن چۆنی ئەوە دەکرێت. (پیپ) سەمای بالێ'ـی هەیە ...(سێب)ـیش هەفتەی سێ جار ڕاهێنانی لەگەڵ دەستەی گۆرانی 'میدلاند' هەیە، بەڵام
سبەی قسەی لەسەر دەکەین. قسە لەگەڵ (پۆڵ) دەکەم
باشە. چاکە
!چاکە
سوپاس (سوو)
!دەمەوێ قسەبکات، (پۆڵ)
...بەڵام پێت دەڵێم
!هیچ قسەیەکی ئێمەی بەلاوە گرینگ نییە
ئەو کچە دێتە ماڵەکەم و کچەکەم فێردەکات
No comments yet. Be the first to leave one.