لومړۍ 45 کرښې.
فیلمی «میوانداری ئێمە» بە هونەروەری «باستر کیتۆن».
نووسەر و دەرهێنەر: «باستر کیتۆن» و «جەک بلایستۆن»
شرۆڤەی سەرەتایی شانۆ
ڕۆژێ لە ڕۆژان لە ناوچەیەکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،
دژایەتی بنەماڵەیی لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەستاودەست دەکرا.
پیاوی بنەماڵەکان هەر کە گەورە دەبوون،
پیاوی بنەماڵەکەی دیکەیان دەکوشت، تەنیا بەو بیانووە کە
باوکی ئەوانیش هەر ئەوەی بە سەر ئەوان هێنابوو.
چیرۆکەکەی ئێمە سەبارەت بە دژایەتی لەمێژینەی نێوان دوو بنەماڵەی «کەن فیلد» و «مەک کێی»ە،
کە نزیکەی ساڵی ۱۸۱۰ دەژیان.
ماڵە بوچکەڵانەی «جان مەک کێی»،
دوایین شتێکە کە بۆی ماوەتەوە... ...هەڵبەت بێجگە لە کوڕە ساواکەی.
KurdishSubtitle :دیاری کەناڵی تێلێگڕامی
وەرگێڕ: هومن
هەر ئێستا ڕایان گەیاند «جیم کەن فیلد» هاتووەتە ناو شار...
...دەترسم تووشی کێشەمان کات.
ماڵی «جۆزێڤ کەن فیلد»...
...کە برا تۆسنەکەی هاتووە بۆ سەردانی.
«جیم»...من تێکۆشاوم ئەو دژایەتییە لە بیر خۆم بەرمەوە...
...تۆ بۆ چی دەست هەڵناگریت؟
هەرگیز!...ڕێگایەکی زۆرم پێواوە بۆ کوشتنی...
...هەر ئەمشەویش دەیکوژم!
«دراوسێکەشت وەک خۆت خۆش بوێت».
ئیتر ئەو دژایەتییە هەر دەبێت بەردەوام بێت.
پێویستە کوڕەکانیشم ئامۆژگاری بکەم تاکوو تۆڵەی ئەو کارە بستێننەوە.
هەستی دایکانە ناچاری دەکات تاکوو منداڵەکەی بنێرێتە ماڵی خوشکەکەی لە نیویۆرک،
تا بەشکم ئەو منداڵە دوور لە خەیاڵی تۆڵە وەستاندن گەورە بێت.
پلانی چیرۆک.
شاری نیویۆرک...بیست ساڵ دواتر.
«مەک کێی» لاو پاش مەرگی دایکی، بە دەستی پووری گەورە بوو.
*سەرنج* وێنە لە مێژینەکانی شەقامی «برادوێی» و «فۆرتی-سێکەند» هەر بەو جۆرەن کە لە ساڵی ۱۸۳۰ دا بوون.
پوور.
«ویلی مەک کێی».
ئەو شەقامە خەریکە دەبێتە جێی مەترسی.
شاری نیویۆرک. برای بەڕێز:
وەکوو میراتگری یاسایی سامانی «جان مەک کێی»،
بە پەلە وەرە بۆ «ڕاکویل» و خاوەنایەتی ئەو موڵکە بە دەستەوە بگرە.
بە ڕێزەوە.
پاش ئەوەی بڕۆیت...
...دەبێت شتێکت پێ بڵێم.
ئاوا بوو کە چیرۆکی دژایەتییە بنەماڵەییەکەی بۆ گێڕاوە.
گواستنەوەی نێوان شاری زۆر باش.
کاتێک کە لە ڕۆژئاوا وە دەر کەوتی و گەیشتیت بۆ «تڕێنتۆن»، (شارێکی پارێزگای نیوجێرسی لە ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا)
وریای سوور پێستەکان بە.
ئەو بەڵێنییەی وا داوتە لە بیر خۆتی نەبەی و نزیک مەبەوە لە بنەماڵەی «کەن فیلد».
No comments yet. Be the first to leave one.