Seven Worlds, One Planet

Seven Worlds, One Planet

Kurdish Altyazısını İndir

Sezon 1

Sürüm bilgisi

Seven Worlds One Planet S01E05 @kurdi film
Şunun yorumuyla zanameriwan
بەشی پێنجەم ئەورووپا

Etiketler

other
Yayınlandı: 2020-09-24
İndirmeler: 40
İşitme Engelliler: No

Kurdish altyazı önizlemesi

İlk 200 satır.

دۆکیۆمێنتاری حەوت جیهان یەک هەسارە

:وەرگێڕ ئەندازیار زانا غەفووری

ئەورووپا

ماڵی 850 ملیۆن کەس

ئێرە قاڕەیەکە کە لەلایەن مرۆڤەوە زۆر گۆڕا

دونیایەکی قەڕەباڵغ

بەڵام نەک هەموو شوێنێک

هێشتا ناوچەگەلێکی پڕبایەخ کە سرووشتی بن بوونیان هەیە

و ژیان لەوێ ئێمە لەگەڵ ئاژەڵ گەلێکی سەیر ئاشنا دەکات

سەردەمێک دارستان 80 لە سەدی ئەورووپای داپۆشیبوو

و ئێستا نیوەی ماوەتەوە

ورچی قاوەیی

یەکێک لە 1500 دانەیەک کە لە دارستانەکانی فەنلانددا ماوەتەوە

بێچووکانی لەم دواییەدا لە هێلانە هاتوونەتە دەرەوە

ڕۆژە درێژەکانی هاوین واتە کاتێکی زۆر بۆ یاری

...لەگەڵ دوو بێچووە هاروهاجی تووڕە

.هەر کاتێک بیەوێت پشوو دەدات...

بەڵام دەبێت دایکیان پارێزگارییان لێ بکات

بێچووەکانی لە شتێک گەیشتوون

نێرێکی گەورە، کە بەشوێن جووتەکەیەوە دەگەڕێت

بەڵام بێچووەکان هی ئەو نین

کەوایە نێرەکە ڕەنگە ئەوان بکوژێت

بێچووە ورچەکان بە باشی سەردەکەون

و ئێستا ئەوان دوورن لە نێرەکەوە پانزدە مەتر سەرتر

دایکیان نێرەکە وریا دەکاتەوە کە مەوداکەی بپارێزێت

بەڵام بێچووەکان خێراتر دێنە خوارەوە

مێچکەکە ناتوانێت ڕیسک بکات

ئەم مەترسییە لە بناگوێیانەوە تێپەڕ بوو

دارستانەکانی فەنلاند بە ئێمە دەڵێت کە ئەورووپا پێشتر چۆن بووە

وڵاتێکی تەواو سرووشتی شوێنێک کە ئاژەڵە گەورەکان دەوراندەوری دەگەڕن

لە باکووردا، قاڕە زۆرتر لە بازنەی باکووریدا بڵاوبووەتەوە

و لێرە، ئاسمان بە شەفەقی جەمسەری ڕووناک دەبێتەوە

.نوورەکان و چراکانی باکووری

لەگەڵ تریلیۆنێک زەڕەی ئاوسی بای خۆرەتاو

کە لە ژێر کاریگەری بوونەیۆنی گەردیلەگەلێکی

هەبوو لە یۆنی سپەری زەوی

ئەم دیمەنە سەرسووڕهێنەرەی بەدی هێناوە

بەڵام لە ڕۆژەکاندا، ئەم وڵاتە بێ بەرە

زنجیرەچیاکانی دەوری فێجێلی نۆرویژ

یەکێک لە دوایین پەناگای ئاژەڵەکان کە سەردەمێک

لە تەواوی باکووری ئەورووپادا ژیانیان دەکرد

گامێش

ئەمە گایەکی نێری سەرەکی (پاشا) یە

ئەو لە ڕانەکە و گشت باوکەکانی گوێرەکەکان پارێزگاری دەکات

...ئەو بە نیسبەت ئەوانی دیکەوە پلەیەکی زۆر بەرزی هەیە

...و ئەمە بە واتای ئەوەیە کە کە لە وەرزی جووت بووندا

ئەو دەبێت لەگەڵ نەیارەکانی ڕێککەوێت

کە یەکێک لەوانە لێرەیە

کێشانی سم بە زەویدا ئاگادارییەکە کە نێرەکانی دیکە دەبێت دوور کەونەوە

بەڵام هەندێک گوێی پێ نادەن

ئەو ئێستا چارەیەکی تری نییە جگە لەوەی کە لە پلە و پۆستی خۆی پارێزگاری بکات

نەیار هێرش دەکات

هەر کام لە نێرەکان قورساییان نزیکەی نیو تۆنە

ئەم پێکدادانە زۆر توند و کەم ماوەیە

بەڵام ئەمجارە نە

بە ڕوانینی بنەماڵەکان هیچ کامیان ڕادەست نابن

گاکە دەبێت هەموو ئەزموونەکانی خۆی بە بیر بێنێتەوە

بەڵام ئەو دەستی پێ کرد هەتا پلە و پۆستەکەی بدۆڕێنێت

ئێستا ئەو دەباتە پەراوێزەوە

ئەگەر ئەو بیدۆڕێنێت .هەموو مێچکەکانی لە دەست دەدات

بە هەوڵ دانێکی دوایی

گا نەیارەکەی پاڵ پێوە دەنێت بۆ سەرووی گردەکە

ئیتر تەواو بوو

گا بەتەمەنەکە وەکوو سەرۆکی بنەماڵەکەی بە سەرکەوتوویی بەرخۆدانی کرد

و نەیارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ژیانی تەنیایی هەتا ساڵێکی تر

یەکێک لە کۆتا ناوچە ماوەکانی ئەورووپا شوێنێکی گەورەیە کە لە ناودڵیدا شاردراوەتەوە

زنجیرەچیایەک بە درێژی 750 مایل کە لە هەشت وڵاتەوە تێپەڕ دەبێت

زنجیرە کێوی ئاڵپ

زنجیرەکێوەکانی ئەورووپا ڕەنگە تۆزێک بێ بەزەیی بن

بەڵام ژینگەی ئاژەڵان قڕن گەلێکە کە ئەم وڵاتەیان لەگەڵ خەڵکیدا هاوبەش کردووە

ئەمە ڕۆژاوایەکە لە گوندە خۆماڵییەکانی ئابرووتزۆ لە ناوەندی ئیتالیا

و لە قووڵایی دارستانەکانی دەوروبەر

کامێرا حەرارەتییەکانی فیلم گرتن زیرەکترین ڕاوچییەکانی قاڕەکە پیشان دەدات

گورگەکان

ڕێک لە قەراخی گوندەکاندا

چلەی زستانە و دۆزینەوەی خواردن ئەستەمە

ئەم گرووپە ڕەنگە حەوتەیەک هیچیان نەخواردبێت

ئەوان دەتوانن مەودایەکی زۆر لە شەودا ببڕن

و بەشوێن باڵتەوەن

ئاسکە سوورەکان

که ڕەش بوونەتەوە

و دۆخێکی زۆر باش لە کەمیندایە

...بەڵام بەمەشەوە

...چانسێکی زۆریان لە بەرانبەر گورگەکاندا هەیە

هەنگاوێکی هەڵە

و لەوێیە کە ئەوان پاشگەز دەبنەوە

ئاسکەکان لە تەواو قەراخەکانی کێودا بڵاودەبنەوە

و ئیشی ئەوان ئەستەمتر دەکەن

ڕاویان پچڕاوە

ئاسکەکان ئێستا لەسەر کێون

بەڵام گورگەکان لە ڕێگە کەڵک وەردەگرن هەتا خێراتر و لە بێ دەنگیدا بجووڵن

ئەوان سەرکەوتن کە بگەنە سەرەوەی ڕانەکە

و جووڵەکەیان دەست پێ کرد

گرووپی گورگەکان دەبێت ئاژەڵێک بگرن

گورگێک لە دارستانە چڕەکاندا زیرەکترە

بەڵام ئاسکێک دەتوانێت لە شوێنێکی کراوەدا خێراتر هەڵبێت

کاتێک کە ئەوان نزیکتر دەبنەوە گرووپی گورگەکان ئاسکەکان ڕاستەوخۆ

بۆ لای خوارەوە ڕاو دەنن

و ئاوا زۆرتر بۆ ئاسکەکان خزی هەیە

و لەم حاڵەدا، ڕێگە سەهۆڵەکان کوشندەیە

بەڵام ئەم قاڵەقاڵە سەگی ڕانەکانی گوندی نزیکیان ئاگادار دەکاتەوە

ئەوان پەروەردە کراون هەتا پارێزگاری لە ڕان بکەن هەتا شوێن گورگەکان بکەون

بە نێچیرێک کە ئێستا بە دەست سەگەکانی ڕانەکەوەیە

گورگەکان ئێستا بۆ شەوێکی تر

برسی دەگەڕنەوە

ئیمڕۆژە، بەشی گەورەی ژینگەی ئاژەڵانی ئەورووپا مەجبوورە لە تەنیشت خەڵکدا بژی

زۆرترین سازگاری لە ناو شارەکاندا دەدۆزرێتەوە

کێوی تارق، ڕێک لە کۆتای باشووری قاڕە

ماڵی تەنیا مەیموونەکانی ئەورووپا

مەیموونە بەربەرییەکان

چوار دەستە بنەماڵە لێرە ژیان دەکەن

لە کۆمەڵگای ئەم مەیموونانە

سلسلە مەراتبێکی دەقیق بوونی هەیە

و بوونەتە خاوەنی ئەم دۆخە دەروونییە

ئەم مێچکە تازە یەکەمین بێچووی بووە

ئەو ئێستا لە قۆناغی شیردانیەتی

و هەروا، بێچووەکەی

...ئەوان بەردەوام لە ژێر ئازار و ئەزییەتدان

و مەجبوور دەبن لە پەراوێزی گرووپەکەیان ژیان بکەن

بەهۆی ئاوارە بوونیانەوە تەنیا ئاسایشیان ئەوانی دیکەن

ئەو دەدزرێت

ئەویش لەلایەن مێچکەیەکی پلەبان

ئەو بێچووی نییە و دەیەوێت بێچووەکە هەڵبگرێت

...ئەو تەنیا چەند مەتر مەودای هەیە

.بەڵام ئەگەر دایکەکەی نزیک بێتەوە...

ئەگەری هەیە ئەوانی تر هێرش بکەن

دزی منداڵ تا ئێستا بێچووی گەورە نەکردووە

کەوایە ئەم دانەیە لە مەترسیدایە

ئەوان خەریکن بەرەو تاوڕێکی ئۆتۆمبێلی کابلی دەچن

دایکی گەنجتر ناهێڵێت لە بەرچاوی دوورکەونەوە

ئەوان 30 مەتر لە سەرترن

ئەگەر ئەو هەوڵ بدات کە بێچووەکەی بگرێت و سەرنەکەوێت

ڕەنگە بێچووەکەی کەوێتە خوارەوە

دزی بێچووەکە نایەوێت خۆی ڕادەست بکات

تەنیا یەک شتی تر دەمێنێتەوە کە دایک ئەنجامی بدات

و بۆ ئەنجام دانی

ئەو دەبێت یارمەتییەکی تر لە مەیموونەکان وەربگرێت

ئێستا دایک دەست پێ دەکات کە لەگەڵی بخەمڵێت

لە شوێنێک کە دزی بێچووەکە دیدی تەواوی هەبێت

گشت مەیموونەکان ئەوینداری ڕازاندنەوەن

تەنانەت مێچکەکانی خوارتریش

بنەما و ئەساسی ئاشتی لە مەیموونەکاندا ئەمەیە

لە کۆتاییدا، هان دەدرێت کە پەیوەست بێت پێیانەوە

دزینی بێچووەکە تەواو بووە

و بێچووەکە دەتوانێت بگەڕێتەوە ئامێزی دایکی

وڵاتگەلێکی زۆر هەیە تەنانەت له شارەکانی ئەورووپا

ئاوەدانیگەلێکی سەوز لە نێوان بەربڵاوی شاردا هەیە

،ڤییەن، لە ئوستڕالیا، زۆرتر لە دوو هەزار پارک باخ و گۆڕستانی هەیە

و لە ژێر ئەم مێرگەدا دانیشتوویەکی نائاسایی هەیە

هەمستری ئەورووپایی

هەمسترە کێوییەکان لە مێرگەکانی تەواو ئەورووپای ناوەندی دەدۆزرێتەوە

لێرە، لە شاردا ئەوان باش کارەکەیان دەزانن

ئەم نێرە خەریکی دۆزینەوەی خواردنە

و ئەو گشت ڕوانینی خەریکی ئەم کارە کردووە بەتایبەت سەبارەت بە شتێک

.گوڵە تازەکان

بۆ زیندوو مانەوە لە زستاندا هەمسترەکان دەبێت قەڵەو بنەوە

.کەوایە نابێت کاتیان بەفیڕۆ بدەن

تەنیا کێشە ئەمەیە کە ئەم گوڵانە هی کەسانی ترە

.دەستەگوڵەکانی گۆڕستانەکان بایەخی شەڕکردنیان هەیە

براوەکە دەتوانێت تەواو وڵکەکە و هەموو خواردنەکانی ناوەوەی بکاتە هی خۆی

دۆڕاوەکە دەبێت خێرا پاشەکشێ بکات

بەڵام پەڕەی گوڵە نوێکان ئەو دەخڵەتێنێت

.پلانی دووەهەم

جووڵەی دزانە

ناوچەکە هێمن دیارە

بەڵام باشتر وایە کە ڕیسک نەکات

کارامەیی ئەمەیە کە خێرا بچیتە ناوەوە و خێرا بگەڕیتەوە بەرلەوەی گیر بکەی

و ئێستا...شیرینی دوای خواردن

مۆمی شەمع پڕ لە چەوری و پڕ لە کالری

جۆرەکانی هەمستر دەتوانن یەک لەسەر چواری قورسایی خۆیان هەڵبگرن

.تەنیا پاروویەکی تر

.وی، خوایە گیان

گوپە گەورەکان و بوتڵە تەسکەکان

چەندە دەتوانێت خراپ بێت

.کارەکە ئەنجام بوو

دیمەنی ئەورووپا بە شێوازێکی بەرچاو گۆڕاوە

بەڵام کەشوهەوا فێنکەکەی هێشتا بۆ ژینگەی بوونەوەرەکان باشە

...ئەم قاڕە هاوینگەلێکی گەرم

.و زستانگەلێکی فێنکی هەیە...

ئەم کەشوهەوا بەهۆی شوێنەکەیەسی لەسەر گۆی زەوی

و کاریگەری لێشاوی گوڵف ئستریم

ئەم لێشاوی ئاوی گەرمە کە لە ئەقیانووسی ئەتڵەسدا هەوا گەرم دەکات

ئەو دەڕژێنێتە سەر زەوی

و هەموو ساڵێک، کەشوهەوای تایبەتی ئەورووپا

یارمەتییەکی زۆری ڕووداوە سرووشتییەکان دەدات

چەمی تیسزا، لە مەجارستاندا

چەند ڕۆژی مانگی ژووەن

کاتێک کە لە درێژایی ڕۆژدا دەمای ئاو دروست بێت

...گەورەترین یەک ڕۆژەکان بەدی دێن

دوای سێ ساڵ خواردن و گەشە کردن لە ڕێڕەوی چەمدا

سەرەتا نێرەکانیان پەیدا دەبن

و باڵە نوێکان ئەوان دەتوانن لەسەر چەمەکە بن

و دوایین پێستیان دەخەن

ئێستا لە ڕوانگەی جنسییەوە پێگەییوە

و ئێستا تەنیا یەک ئامانجیان لە ژیانیاندا هەیە

که مێچکەیەک بدۆزنەوە

هەر ڕەگەزێکی نێر هەتا سێ کاتژمێر زیندوو دەمێنێت

و ئێستا مێچکەکان دێنە سەر چەمەکە

...و نێرەکان یەک یەک بەشوێن ئەوانەوەن

...هەر فیداییەک دەبێت هێلکەکەی بەردار بکات

More Kurdish subtitles for Seven Worlds, One Planet

Yorumlar

No comments yet. Be the first to leave one.

Keep it about this subtitle — sync, quality, typos.500 characters left