The first 200 lines.
ڕەنگە هەندێک لەو ڕووداوانەی لەم زنجیرەیەدا وێنا کراون، بەووردی لەگەڵ دەقە ئاسمانییەکان و کەسایەتییەکان یەک نەگرنەوە لە کاتێکدا ئێمە هەوڵمان داوە هەندێک لایەنی مێژوو وەک خۆی نیشان بدەین، لەگەڵ ئەوەشدا ئازادییە نوێگەرییەکان بۆ مەبەستی چیرۆکگێڕان سوودیان لێ بینراوە
...لە ئەڵقەی پێشووی (بنەماڵەی داوود)
پێشەوام، ئێستا بۆ کوێ دەڕۆین؟
بۆ دۆزینەوەی پادشایەک
دەبێت پادشایەکی تر دەستنیشان بکات پێویستە ئەو پادشایە بکوژرێت کە دەستنیشان دەکرێت
کێ ئەم کارەی کردووە؟
خەڵکەکەت ئەفسانەیەکیان هەیە، وا نییە؟
دێوەکان - ئەسپەکان ئامادە بکەن -
بۆ کوێ دەچین؟ - بۆ بانگهێشتکردنی خوداوەندە نوێکان -
ئەم سەردانە شاهانەیییە سەرنجبەلاڕێدابردنە خەریکە پادشاکەیان مێشکی لەدەست دەدات
!خۆم کۆی دەکەمەوە. وازی لێ بهێنە
بمبوورە، (یوشیا)
!باوکە؟ باوکە - !هەموو شتێک لە بیر دەکرێت -
!(داوود)، ڕاکە
وەرگێڕان ڕاسیار
ئۆو، (تاڵووت)
وازی لێ بهێنە، (تاڵووت)
، ئەوە تۆیت؟
قسەم لەگەڵ بکە
دەبێت ناوی بنێین (جۆناسان)
کوڕم، (جۆناسان)
پادشای داهاتوو
هەرگیز نابێت بە پادشا
بەهۆی تۆوە - نەخێر. نەخێر -
بەهۆی فیز و لەخۆباییتەوە تۆ کوڕەکەمانت لەناو برد
ئێمەت لەناو برد
سەردەمی تۆ بەسەر چوو
!(جۆناسان)
!(ئەبنەر)
!(یوئاب)
چاوەڕێ کە. (سموئیل)! ئەو هەڵەیە ڕاست دەکەمەوە کە ڕووی دا
!چاوەڕێ کە - گاڵتە بە خودا ناکرێت -
!باوکە
!نەخێر
نەخێر. کوڕم
!نەخێر! (جۆناسان). سەیرم بکە
ئایا پادشایەکی باش دەبووم؟
نەخێر. کوڕم
!نەخێر
!نەخێر
(وازی لێ بهێنە، (تاڵووت
واز لەو شتە بهێنە کە چی تر هی تۆ نییە
نەخێر
!نەخێر
!ئەمە شانشینی منە
!منم پادشای (ئیسڕائیل)
!(سموئیل)
نەخێر، تکایە. مەڕۆن
خودایە، لەگەڵ براکەم بە
بیپارێزە
لێمی مەستێنە
تکایە
با ئەو باجی هەڵەکانی من نەدات
، دڵنیا بە ژنەکە نەیەتە ژوورەوە
تۆش وەرە تووند بیگرە
دەمەوێت ئەو ئازارە ببینیت کە بۆیت دروست کردووە
پێویستە خێرا کارەکە بکەین
دەبێت برینەکە بسووتێنین پێش ئەوەی ،بەهۆی خوێن لێڕۆیشتنەوە بمرێت
هەروەها نزا بکەین تای بەرز ببێتەوە
تێ دەگەن؟
زۆرباشە
ئامادە بن
بەهێز بە، کوڕم
داوای لێبووردن دەکەم
داوای لێبووردن دەکەم
پێویستیم بە پەشیمانیت نییە
تەنیا گوێڕایەڵ بە
سەرنجڕاکێشە
- -
شکۆمەندم بە بوونی جەنابتان لێرە لەم شوێنە دوورەچاوە
،کاتێک کارەکەت تێکەڵ بە ئاژەڵەکانە بۆنی ناخۆش و بۆگەنیان لە لات ئاسایی دەبێتەوە
ئەم پیسییە چییە، (دواغ)؟
خۆت دەزانیت من (عیبری) نیم، سەروەرم
پیاوێکی کنجوکۆڵم
دەمەوێت شوێن کەسێک بکەویت
همم
ئەو کەسە کێیە ئاواتەخوازیت شوێن هەنگاوەکانی بکەوم؟
پەیامبەر
کامە پەیامبەر؟ پەیامبەری زۆرن هەن
؟
دەتترسێنێت؟
زۆر زۆریش
دەتەوێت بیکوژم؟
،تەنیا دوای بکەوە
سەرنجی هەر جەنگاوەر، پایەدار، پێشەوایەک بدە کە دیدەنیی لەگەڵ دەکات
پاشان وەرەوە پێم بڵێوە - همم -
تەنیا بە من دەڵێیت
هەر ئێستا و بەخێرایی دەست پێ بکە
...باشتر نابێت
قایل بکەیت نەفرەتی سەر پادشا هەڵبگرێت؟
نەفرەتی چی؟
ئۆو، بەڵێ. ڕاست دەکەیت
!نەفرەتی چی؟
ئۆو، قژت
وەرە. با بۆت ڕێک بخەم. وەرە
سەیری خۆت بکە
بەدرێژاییی شەو لە (کێوی پیرۆز) بوویت - لەوێ بووم -
خودا قسەی لەگەڵ کردیت؟
کردی
فەرمایشتەکانی خودا ئازاربەخشن
بۆچی هێشتا شیوەن بۆ (تاڵووت) دەکەیت" "لەکاتێکدا من کەسێکی ترم دەستنیشان کردووە؟
خودا داوام لێ دەکات ناپاکی بکەم
چییە؟
زۆر سەیرە
مرۆڤ سەر لە کارەکانی خودا دەرناکات
سەیرە؟
لەوانەیە (تاڵووت) بمکوژێت
ناپاکی؟
ناپاکی لە کێ بکەیت؟
،ئایا ئەو بایەی بەر پێستت دەکەوێت ...خیانەتکارە چونکە
ئێمە فێنک دەکاتەوە نەوەک (تاڵووت)؟
ئایا شاخ و چیاکان خیانەتکارن چونکە لەسەروو پادشای مەزنەوەن و لەو بەرزترن؟
،مرۆڤ یاری بە شمشێر و تانج و وشەی وەک "ناپاکی" دەکات
بەڵام ئەوە خودایە ژیانی هەموومانی بەدەستە
هەر ئەویشە دەسەڵاتی هەموو شتێکی هەیە
خودا خاوەنبڕیارە لەو بابەتە
،پێم وایە ئەگەر باوکێکی باشتر بوومایە
ڕەنگە هیچ کام لەمانە ڕوویان نەدابوا
ڕەنگە خەڵکیش داوای پادشایان نەکردبوایە
لەوانەیە خودا بەس بوایە بۆیان
ئەوەی کرا بووە ڕابردوو
بۆ (تاڵووت) و بۆ منیش
بەڕاست؟
بۆ تۆش؟
خەریکە هەموو شتێک دەگۆڕێت
، پادشایەک لەناو گەلێکدا دەستنیشان دەکەم ،کە خاوەنی پادشای خۆیەتی
پادشایەک کە خۆشەویستی خەڵکە
دەی مادام دڵنیا بە ئەم جارە یەکێک دەستنیشان بکەیت باشتر بێت
دەزانیت دەبێت ئەو پادشا نوێیە لە کوێ بدۆزیتەوە؟
دەزانم
کەوایە چاوەڕێی چیت؟ - همم -
خۆ هێشتا چایییەکەمم تەواو نەکردووە
خودا گەورەترین دەسەڵاتدارە
ئەو ڕستەیەتم بەدڵ بوو. لێتی دەدزم
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بینیم
ڕێک لەوێ بوو، لە دەرەوەی پەنجەرەکەم
،شاژنەکەم
،بمبەخشە
بەڵام تێ ناگەم
سەرباز نەبوو
کەسێکی نەرمونیان و خەمخۆر بوو
چۆن دەکرێت بەم جۆرە بمرێت؟
بنەماڵەی (تاڵووت) هێشتا دوژمنی زۆرە
غافڵکوژێکی ڕووپۆشدار خۆی لە پاسەوانەکانمان ،ڕزگار کرد و هەوڵی کوشتنی پادشای دا
...بەڵام کوڕە ئازاکەت بازی دایە بەردەم پادشا و
خۆی کردە قوربانی
تکایە، (پایەدار)، بڵێ ئەمە ڕاست نییە
بۆچی خودا کارێکی لەم شێوەیە دەکات؟
بۆچی ڕێگە بە شتێکی ئاوا دڕندانە دەدات؟
دەمەوێت ئەمە بۆ تۆ بێت
یادگارییەکی بچووک کە هەرگیز قەرەبوو ناکرێتەوە
ناتوانم پەسندی بکەم، شاژنەکەم
ئەمە زۆر پیرۆزە لە لاتان
نەخێر، نەخێر. لە لای تۆ بێت باشترە وەک لە لای من
چیی لەناودا نووسراوە؟
من لەگەڵتم"
...هەرگیز وازت لێ ناهێنم"
"بەجێت ناهێڵم"
هەموو شتێک دەکەم بۆ پاراستنی خانەوادەکەم
هەموو شتێک
...بۆیە ئەمە ببە و لەبەرانبەردا
باری ئازارەکانت هەڵدەگرم وەک ئەوەی من بەرپرسیار بم
گفتوگۆیەکی خانەوادەیییانەم لەکیس چووە؟
هەمووان نائارام دیارن
نەتبیستووە؟
هێشتا لەبەر مردنی کوڕە خزمەتکارەکە دەگرین
ئەو کوڕەی باوکمان چەقۆی لێ دا
،دەزانن، ڕەنگە باوکمان مێشک و هۆشی لەدەست دابێت
بەڵام ئێستاش دەست و نیشانەی لە ئەفسانەکان دەچێت
- ڕێزت هەبێت -
بەهەزاران سەرباز لە مەیدانی جەنگ لەپێناو خانەوادەکەمان مردن
بە بیرم نایەت لەسەر تەختەخەوەکانتان و دانیشتنەکانتان ئاوا بەکووڵی بۆ هیچ کامێکیان گریابن
ئەوان بە ئارەزوو و ویستی خۆیان لە شەڕدا مردن
،بەڵام مردن هەر مردنە ئیتر چ گرنگییەکی هەیە چۆن مردوون
تەنیا جیاوازی ئەوەیە ناوێکی تر لە قوربانگەی خانەوادەی شاهانەی پایەدارمان زیاد دەبێت
، بیبڕەوە
تێ ناگەم بۆچی ئەوەندە بێجەون
،دەزانیت، ئەو ڕووداوە بچووکەی باوکمان دروستی کرد
باشترین شت بووە کە بەسەر خانەوادەی ئەو کوڕە خزمەتکارەدا هاتووە
بە شەوێک لە هەژاری و خزمەتکارییەوە بوونە خانەوادەیەکی دیار و ڕێزلێگیراو
تەنیا بە قوربانیدانێکی بچووک
هۆکارێک هەیە کە باوکمان هەرگیز تۆ هەڵنابژێرێت... برام
ئۆۆ، کوڕە یەک دونیا هۆکار هەن
بەڵام وەڵامی ئەمەم بدەوە، برام
،کاتێک شێتی بەتەواوی دەست بەسەر پادشادا دەگرێت
...تۆش ناچار دەبیت تەختی پادشایەتی وەربگریت
پێت وایە وا بەئاسانی ڕادەستی دەکات و دەڵێت فەرموو؟
همم؟
پێم بڵێ ئەو ڕووداوە مۆتەکەیەک بوو
...من
...هەر
هەرگیز ویستی ئازاردانیم نەبووە
...نەمدەویست بیکوژم
گلەیی و لۆمەی هەموو ئەم شتانە تەنیا و تەنیا بۆ یەک کەسە
نەوەک تۆ، خۆشەویستم
ئاوا باشترە
ئەو کوڕە
...چی
چی بکەین؟
ئەو بابەتەم چارەسەر کرد
No comments yet. Be the first to leave one.