Blind

Blind

Download Kurdish Subtitle

Season 1

Release info

Blind S01E04
A Commentary by Unknown

Tags

other
Published on: 2022-09-30
Downloads: 19
Hearing Impaired: No

Kurdish subtitle preview

The first 200 lines.

ئاساییە. پێویستە بیخۆیت

وەریگرە. لە نیوەی شەودا بە برسێتی لە خەو هەڵمەستەوە

بیخۆ و تەواوی کە

ڕۆژی هەڵاتن ڕۆژی پشکنینی ڕۆتینی داهاتووە

سەیری من مەکە و بەردەوام بە لە خواردن

ئەو ڕۆژە لە بەیانیدا، ئەم شوێنە بەجێدەهێڵین

تەنانەت ئەگەر سەگی شێت بزانێت ئێمە نەماوین

... ناتوانێت بەدوای ئێمەدا بێت تا بەرپرسی گشتی

دوای پشکنینەکە ئێرە جێدەهێڵێت

تا ئەو کاتەی دێت بەدوای ئێمەدا، ئێمە زۆرمان نەماوە

خۆتان ئامادە بکەن

کاتێک لێرە دەردەچم، دەمەوێت

سەیرانێکی خێزانی بکەم

دەمەوێت کۆمەڵێک خواردنی باش وەک گیمباپ و ساندویچ بپێچمەوە و

بەتانییەک لە پارکێکدا ڕابخەم، پێشچاوم پڕ بکەم لە خواردن

وە پاشان لەگەڵ براکەم پاسکیل سواری بکەم

چی ده‌رباره‌ی تۆ؟ سەرەتا دەتەوێت چی بکەیت؟

من هیچ شتێک ناکەم

هیچ شتێک ناکەم و تەنها دادەنیشم و یاری دەکەم

تاكو دەمرم

من دەمەوێت ئەو خواردنانە بخۆم کە دایکم بۆم دروست دەکات

برنجی سپی بە بولگۆگی لە سەرووی هەموویانەوە

سەبارەت بە من

من دەمەوێت ئەو کارانە بکەم کە منداڵانی تری هاوتەمەنم دەتوانن بیکەن

بچم بۆ قوتابخانە و ئەرکی ماڵەوەم ئەنجام بدەم و یاری تۆپی پێ بکەم

«ئەی تۆ «یۆن جەی

هیچ شتێکت نییە کە بتەوێت بیکەیت ئەگەر لێرە دەربچین؟

چاوەڕێ دەکەم تا گەورە دەبم

دەتەوێت چی بکەیت کاتێک گەورە دەبیت؟

ئەو کاتە پێت دەڵێم

ڕەنگە تۆش بەدڵت بێت

وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا

...ئەو تەرمەی کە لە پارکەکەی مویۆنگ دۆزرایەوە

کچی منە

...بەپێی پشکنینی جەستەی، کاتی مردنی ئەو

لە نێوان نیوەی شەو تا ٢ی بەیانی لە ١٥ی مانگدا بووە

...هۆکاری مردنی

وەک خنکاندن پشتڕاستکراوەتەوە

بەڵێ

...شێوازی تاوانی تاوانبارەکە

«گوایە هاوشێوەی دۆسیەی کوشتنی «جۆکەرە

ئایا ئەم کەیسەش کاری «جونگ مان چون» بووە؟

جونگ مان چون» بەڵگەی هەیە بۆ ئەو کاتەی کە مەزەندە دەکرێت کچەکەم مردبێت»

ناوبراو لە لیستی گومانلێکراوەکان دوورخراوەتەوە

ئەگەر «جونگ مان چون» نەبێت، ئایا ئەمە کۆپیکراوە؟

ئایا گومانلێکراوی تریش هەیە؟

وەک ئێستا، ئێمە وا گریمانە دەکەین کە کردەوەی لاساییکەرەوەیەکە

وە داوای تێگەیشتنتان دەکەم چونکە ناتوانین وردەکاری زیاتر ئاشکرا بکەین

سەبارەت بە لێکۆڵینەوە بەردەوامەکان

سوپاس

کام لە هەشت سوێندخۆرەکان بەڵگەی نییە؟

چۆی سوون گیل»، شۆفێری تەکسییەکە»

وە «ئان تای هۆ». تەنها ئەم دووانە

ئان تای هۆ» ئیدیعای ئەوە دەکات کە خۆی چۆتە ماڵەوە»

دوای نانخواردنی ئێوارە

بەڵام ئەو ناوچەیەی کە تێیدا نیشتەجێیە کامێرای ئەمنی دانەنراوە

بۆیە ناتوانین پشتڕاستی بکەینەوە کە لە چ کاتێکدا گەیشتۆتە ماڵەوە

سیۆک گو

«کاک «بایک مون کانگ»، باوکی «بایک جی ئیون

ئەفسەرێکی پێشووی هێزە تایبەتەکانە، ڕاستە؟

...بەڵێ، کەواتە

لە ساڵی ١٩٨٦ تا ١٩٩٥

وەک ئەفسەرێکی ناکارامە لە یەکەی سیخوڕیدا کاری کردووە

بۆچی دەپرسی؟

هەروەها «چۆی سوون گیل» لە هەمان کاتدا لە هەمان یەکە خزمەتی کردووە

چی؟

...بەڵام پاش ئەوە

واتە «چۆی سون گیل» و کاک «بایک» یەکتر دەناسن

سەرنج ڕاکێشە - دەکرێت ڕووبدات -

...دەڵێن هەموو کەسێک لە جیهاندا یەکتر دەناسێت

ئەگەر تەنها ٣ یان ٤ پلەی جیابوونەوە بژمێری

ئەوان پێی دەڵێن چی؟

ناوی ئەکتەری بەناوبانگی تێدایە

تیۆری کێڤن بیکۆن - چی؟ -

...ئەو شەش ملیار کەسەی لەم جیهانەدا سەلمێندرا کە پەیوەندییەکیان هەیە

ئەگەر تەنها شەش پلەی جیابوونەوە بژمێری

ئێستا کە لە سەردەمی ئینتەرنێتدا دەژین، دەکرێت بچووکتر بێت

تۆ کێیت؟

سونگ هون - یەک خولەک، براکەتە؟ -

من دادوەر ریو سونگ هونم

من بەرپرسی دادگاییکردنی «جونگ مان چون» بووم لە دەستەی سوێندخواردن

...شتێکم هێناوە کە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت

«لە چارەسەرکردنی کەیسی کوشتنی «یۆم های جین

ئەو شەوەی کە «جونگ مان چون» قوربانییەکی بە بارمتە گرتبوو

نامەیەکی کورتم بۆ سوێندخۆرەکان نارد

هەر هەشت ئەندامی دەستەی سوێندخواردن جگە لە «یۆم های جین» وەڵامیان داومەتەوە

کاتی وەڵامدانەوەکانیان لە نێوان کاتژمێر ١١:٣٠ی شەو تا ١ی بەیانی بووە

ئەگەر لە نێوان کاتژمێر ١١:٣٠ی شەو بۆ ١ی بەیانی بێت

«کاتی مردنی «یۆم های جین

ئەگەر بەدواداچوون بۆ شوێنی مۆبایلەکان بکەین کاتێک ئەو دەقانەیان ناردووە

دەزانین ئەم کەسانە لەو ماوەیەدا لە کوێ بوون

ئەوە ڕاستە

سیۆک گو، تێگەیشتی؟ - بەڵێ -

یەکسەر بەدواداچوون بۆ ژمارەکان دەکەم

چۆن زانیت ئێمە سەیری بەڵگەی سوێندخۆرەکان دەکەین؟

بەڕێکەوت سەیری کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی سەرۆکەکەتم کرد

ئەگەر «جونگ مان چون» تاوانبار نەبووبێت

...ئەوا دەتەوێت بەڵگەی ئەو خەڵکە بزانیت

کە پێش مردنی لەگەڵ «یۆم های جین» بوون

پێم وایە بەڕاستی مێشکێکی سەرنحڕاکێشت هەیە

چییە؟ شتێک بە ڕووخسارمەوەیە؟

لەو ماوەیەدا لە کوێ بوویت؟ - من؟ -

من هەوڵم دەدا «جونگ مان چون» بدۆزمەوە

لە هەموو گۆشەکانی (یۆنجو-دۆنگ)دا دەکەڕام

...وە دواتر بۆم دەرکەوت

کە بە ئەندازەی موویەک «چۆ ئیون کی»ـم لەدەست دا

تازە ڕۆیشتبووم کە «چۆ ئیون کی» بە تەکسییەک گەیشتەوە ماڵەوە

ئەگەر تەنها خولەکێکی تر لەوێ بمابامەوە، یەکترمان دەبینی

مەبەستت ئەوەیە تۆش لەو ماوەیەدا لە (یۆنجو-دۆنگ) بوویت؟

بەڵێ

بە تەنیا چووی؟ - هەندێک بە تەنیا بووم -

هەروەها لە کاتەکانی تردا لەگەڵ لێکۆڵەر «کیم» بووم

ئەو کەسەی پێشتر وێنەکانی مۆبایلەکەتی برد

«ئەو هاوبەشی منە، بەدواداچوون «کیم سیۆک گو

پێشتر لە یاری جودۆدا بەشداری کردووە

لە یارییەکانی ئاسیادا میدالیای برۆنزی بەدەستهێناوە

ئەو زۆر متمانەپێکراوە بۆ ئەوەی لە دەوروبەرت بێت

سەیارەکەت هێناوە؟

ئەگەر نەتهێناوە، لە ڕێگادا لە دادگا داتدەنێم

هەر خۆشم دەچم بۆ ئەوەی کاک «بایک» ببینم

کاک «بایک مون کانگ»؟ - بەڵێ -

«بۆچی لەگەڵیدا کۆدەبیتەوە؟ - بۆ ئەوەی پرسیاری لێبکەین دەربارەی «چۆی سوون گیل -

«وا دەردەکەوێت «چۆی سوون گیل» و کاک «بایک

گوێ مەدێ. دوای گەڕانەوەم پێت دەڵێم

لەگەڵ من سوار دەبیت، وایە؟ - نا سوپاس -

سوپاس

تکایە چاوەڕێ بن

جی ئیون» لە ئێستاوە تەمەنی ٢٠ ساڵە»

«ڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێت، «جی ئیون

...هەم من و هەم ژنەکەم

لەو ساتەدا گیرمان خواردووە کە «جی ئیون» مرد

ئیستراحەتی خۆت وەرگرە

سوپاس

ئەوە تاتۆیەکی ناوازەیە

...ئەمە

من لەو ڕۆژگارەدا کۆمپانیایەکی بچووکی ئاسایشم بەڕێوە دەبرد

من و کارمەندەکان تاتۆی هاوشێوەمان کرد

ئەو کاتە پێمان وابوو شتی وەک ئەمانە سەرنجڕاکێش بوون

ئایا بەڕێز «چۆی سوون گیل»ـیش یەکێک بوو لەو کارمەندانە؟

بەڵێ

بەڵام چۆن «سوون گیل» دەناسیت، لێکۆڵەر؟

کاک «چۆی»...

«سورندخۆر بوو لە دادگاییکردنی «جونگ مان چون

«ماوەیەکی زۆرە «مون کانگ

»سوون گیل»؟

... بەداخەوەم کە گوێم لە

هەواڵی کچەکەت بوو

تۆ رێگە بەو پیاوە دەدەی کە تاقە منداڵەکەتی کوشت، دادگایی بکرێ

ئەمە تۆ نیت

لێکۆڵەرێکی خوێڕی زۆر بە خێرایی بەشداری کرد

چۆن بوویت؟

دواتر باسی ئەوەت بۆ دەکەم

دەزانی تازە کێم بینی؟

یەکێک لەو منداڵانەی کە ئەو کاتە لەوێ بوون

...کامیان؟ - باش -

هێشتا دڵنیا نیم

کاتێک کە دڵنیا بووم ​​پەیوەندی دەکەم

ئۆی، بەڕاست؟

ئەو ڕۆژە کەمێک لە دۆخەکەم دەرچووبووم

تەنانەت هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو کە دەستەی سوێندخواردن کێن

«سوون گیل»

دەبوو بڵێت سڵاو ئەگەر لەوێ منی بینیبا

تێدەگەم بۆچی سڵاوت لێ نەکرد

بەڵام بۆچی کاک «چۆی» سڵاوی لێ نەکردیت؟

هەمان یەکەی هێزە تایبەتەکان، هەمان شوێنی کار

وە ئەگەر تەنانەت هەمان تاتۆتان هەبێت، دەبێ لە نزیکەوە بووبن

زیاتر لە ٢٠ ساڵە پەیوەندیمان نییە

ئێمە لەیەکتر جیا بووینەتەوە

ئایا ئەو کاتە شتێک ڕوویدا؟

زۆری نەخایاند «گیل» وازی لە کارکردن هێنا

شێت بوو بەدوای ژنەکەیدا دەگەڕا کە ڕای کرد

بۆچی ژنەکەی ڕایکرد؟

هەرکات سەرخۆش دەبوو لێیدەدا و نیوە مردووی دەکرد

چۆن ڕانەکات؟

لەو ڕۆژەوەی ژنەکەی جێی هێشت

زۆری نەخایاند میزاجی «گیل» گۆڕا

چۆن چۆنی؟

...باشە

توندوتیژ بوو، دەبێ بڵێم؟

بەس بوو بۆ کوشتن؟

ئایا «سوون گیل» کەسێکی کوشتووە؟

من نازانم

بەڵام ناڵێی ئەو جۆرە نییە کەسێک بکوژێت

...باشە

بە ڕاست

تۆ خەریکی کاری ئاسایشی، ڕاستە؟

هێزە تایبەتەکان پاسەوانی کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونیان نەدەکرد

ئایا تۆ پاسەوانی کەسێک بوویت؟

نەخێر پاسەوانی بینایەکی ئاساییمان دەکرد

بینایەکی ئاسایی؟

دادوەر ریو

سڵاو

دەمناسیتەوە؟

بەڵێ. بەڕێز چۆی سوون گیل، دەستەی سوێندخواردن

دیارە بیرتە

شتێکی گرنگم هەیە بیڵێم

ئایا دەتوانین لە شوێنێکی بێدەنگ قسە بکەین؟

با لێرە قسە بکەین

ئەگەر خەڵک بیبیستن

هیچ سوودێکی بۆ تۆ نابێت

More Kurdish subtitles for Blind

Comments

No comments yet. Be the first to leave one.

Keep it about this subtitle — sync, quality, typos.500 characters left