The first 160 lines.
وەرگێڕان ئامانج لەتیف
(میزوکاگێی چوارەم، (یاگورا
لە ڕابردوودا ترسی بۆ فەرمانڕەوایکردنی ئەم گوندە بەکارهێنا
من نەوەی (یاگورا)م
خوێنی بکوژێکی بەکۆمەڵ لەناو دەمارەکانمدا دێت و دەچێت
هەرگیز ناتوانم سەربکەوم بەسەریدا
وەک یەکێک لە حەوت شمشێربازەکە و گەورەی ئەم گوندە
من تەنها یاریدەدەری (چۆجورۆ) دەبم
...لانیکەم ئەمە ئەوە بوو کە بیرم لێکردبۆیەوە
...تا ئەوکاتەی کە
ئوزوماکی بۆروتۆ)م ناسی)
...سەبارەت بە تاقیکردنەوەت هەڵمەتی هەڵبژاردنی هیرامێکاری
دەمەوێت تێبکۆشم
سەبارەت بە تاقیکردنەوەی هەڵبژاردنی ...شمشێرە دوانە مەزنەکەی هیرامێکاری
دەمەوێت تێبکۆشم
بەڕاست؟ خۆشحاڵم کە گوێم لەوە بوو
پێش ئەوەی لەدایک ببیت
جەنگێکی مەزن هەبوو کە ناسرابوو بە جەنگی مەزنی چوارەمی نینجا
لەکاتی ئەو جەنگەدا زیاتر لە نیوەی ئەو ژن و پیاوانەی
کە لەپێناو هێزەکانی هاوپەیمانی شینۆبی دەجەنگان لەدەستمان دان
من ڕێزێکی زۆرم بۆ تۆ و هەموو پێشینانم هەیە
کە یارمەتیدەر بوون بۆ کۆتایی پێهێنانی جەنگەکە
ئەوە ڕێی تێدەچوو
کە زۆرێک لە بەهرەدارەکان و شینۆبیە شارەزایەکان ببنە قوربانی
وە ئەوان هەموویان باوەڕیان بە داهاتوو هەبوو
داهاتوویەک کە هەموو گوندەکان کۆڵەکەی بن
بۆیە دەمەوێت دڵنیابم کە هیرامێکاری
بۆ شینۆبیەکی گەنج دەبێت کە بتوانێت مەشخەڵەکە هەڵبگرێت
دڵنیام کە پێشینانیشمان هاوڕان
بە شانازییەکی گەورەوە قبوڵم کرد
شمشێرە دووانە مەزنەکەی هیرامێکاری
چ شمشێرێکی جوانە
بۆچی بەم درەنگە بانگت کردم؟
ببوورە
ویستم پێش هەموو کەسێکی تر نیشانت بدەم
ئەو کەسەی کە ئەم شمشێرەی پێ ڕادەسپێرێت شێوەی داهاتووی ئەم گوندە پێکدەهێنێت
بۆروتۆ)، سوپاس، من توانیم بڕیاری خۆم بدەم)
من هیچم نەکردووە
نەخێر، تۆ ڕاستیەکەت وت
پەیوەندی خوێنی گرنگ نییە
خۆم ئەو کەسەم کە بڕیاڕدەدەم چۆن دەژیم
!(خۆشحاڵم بۆتۆ، (کاگورا
گەر ببیتە سەرکردە
گوندەکە لە دەستێکی باشدا دەبێت
...هیوادارم ئامادەم بۆ ئەوە
!من گەرەنتی ئەوەت پێدەدەم
!تۆ باش دەبیت
ئەوە نامۆیە، کە دەبیستم تۆ دەیڵێیت بەجۆرێک باوەڕم پێی دەبێت
من لە بڕیاڕدان لەسەر خەڵکی باشم
(ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە، (کاگورا
...!تۆ
!چی دەکەیت؟
!(بەڕێز (شیزوما
...(سڵاو (کاگورا
!(وە (ئوزوماکی بۆروتۆ
!تۆ ئەو کەسەی بەندەرەکەیت
ناوم (هۆشیگاکی شیزوما)یە
وادیارە پیاوەکانم دوێنێ بوونەتە هۆی هەندێ کێشە
داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەوە
کەوایە ئەوانەی کە (دێنکی)یان ڕفاندبوو، شوێنکەوتەی تۆن؟
باشە، ئێمە لەناو یاریەکەی خۆیاندا بەزاندمانن
گەنجەکان بێزاربوون بەهۆی ئەم سیاسەتی پێکهاتنەوە پوچە
کەوایە چیت دەوێت؟
ئەم هاتنەناوەیەت زۆر پێکەنیناوی نەبوو
...(بەڕێز (شیزوما
تۆ دەبێت هێشتا لەماوەی پەشیمانیدا بیت
بەهۆی ئەو کارانەی کە لە کۆتا ئەرکدا کردت
...لەگەڵ ئەوەشدا، تۆ
پەشیمانی شتێکە کە پەیوەندی بەخۆیانەوە هەیە
!بەجۆرێک هاوڕام لەوەدا
هەروەها، بەمزووانە
پێویست ناکات فەرمانەکان لەم (میزوکاگێ)یەی ئێستاوە وەربگرین
مەبەستت چییە؟
بەڕایی ئێوە چییە؟
کاتی ئەو جەنگەی کە بۆ گەڕاندنەوەی شکۆداریمان دەبێ
...(بەڕێز (شیزوما
!هێی، دەی
!تۆ یان شێتی یانیش باش نەخەوتووی
چاوەکانم بەتەواوی کراوەن وە بەتەواوی ئاگام لەخۆمە
کاگورا)، تۆ ئێستا شمشێرە دوانە مەزنەکەت پێیە)
ئێستا کاتی ئەوەیە
کوڕی هۆکاگێ بکوژین و جەنگ ڕابگەیەنین
تۆ چی دەڵێیت؟
!هیچ جەنگێک بوونی نییە
(ئەو ڕاست دەکات، بەڕێز (شیزوما
جیهان تازە دەستی کردووە بە گرتنی ڕێگای ئاشتی
وە منیش ئەم شمشیرە بۆ ئەو ئامانجە بەکاردەهێنم
ئاشتی؟
تێرومی می) و (چۆجورۆ) تەنها یاریت پێ دەکەن)
بەڕێز (چۆجورۆ) پیاوێکی خانەدانە
هەمووشتێک دەکات کە لەتوانایدا بێت
بۆ پاراستنی ئاشتی لەناو ئەم گوندەدا کە جاران پڕ ئاژاوە بوو
!ئەوە هەمووی بۆ خۆنیشاندانە
چۆجورۆ) پلانی هەیە بۆ ڕزگاربوون) لە هەموو ئەوانەی کە لەگەڵ ڕێبازەکەیدا هاوڕا نین
...مەحاڵە
ژمارەیەکی زۆر لە گوندنشینەکان هێشتا ئازار دەچێژن بەهۆی ئەو برینانەی کە جەنگ لەدوای خۆیەوە جێی هێشتووە
پێم مەڵێ کە بێ ئاگای
...من دەزانم
کاگورا)، تۆ لەهەموو خەڵکانی ئەم گوندە زیاتر) ئازارت چەشتووە
...!تۆ
(بۆستە، (کاگورا
...ئەوەندە بەسە
کاگورا)، چی دەکەیت؟)
...!شیزوما)، من)
ئەوە خوێنی (یاگورا)یە
...ئەو نەوەی بکوژە بەکۆمەڵەکەیە
چۆن دەکرێ بەڕێز (چۆجورۆ) کەسێکی لەو شێوەیەی لە ئەکادیمایا وەرگرتبێت؟
کاتێک ئەو شمشێر بەکاردەهێنێت شێت دەبێت
تەنانەت گەر لێهاتووش بێت ...ناتوانین شیبۆبیەکی وەک ئەو قبوڵ بکەین
...من
تۆ ئەو شتەی کە پێویستە بیت
شەڕکردن بۆ کوشتن شیوازی شیبۆبیەکانی گوندی تەمی خوێناوییە
...تۆ هیچ کێشەیەکت نییە
...(بەڕێز (شیزوما
ئەو سەدەیەی کە دێت پێویستی بە جەنگاوەری وەک تۆیە
کاگورا)، من دەتپارێزم)
بەڕێز (شیزوما)، من سوپاسگوزارم کە ئەو هەموو ساڵە بەرگریت لەمن کردووە
بەڵام چیتر ناتوانم لەگەڵ تۆدا بەردەوام بم
گەر بەردەوام بیت لە کێشە دروستکردن من داوا دەکەم کە سزا بدرێیت
سزادان؟
ئەو کەسەی کە دەبێت سزا بدرێت (چۆجورۆ)یە
چۆجورۆ) بکوژەکان بەکاردەهێنێت، بۆ ڕزگاربوون لە شۆڕشگێڕەکان)
!کاگورا)، چی بووە؟)
ئەوە بێ مانایە، وانییە؟
مەحاڵە بتوانرێ چاکسازی بە ئاسانی بکرێت
لە گوندی تەمی خوێناوی
ئەو هێمن و دادپەروەر دیارە
لەکاتێکدا لە پشتی دیمەنەکان ئەو بێ بەزەییە
ئەو ڕاستیەی کە ناوی بنەماڵەکەم چیتر لەناو یادگاریەکاندا دەرناکەوێت
بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە
ڕژێمی ئێستا دەیەوێت پاشماوەی هەموو
ئەوانە بسڕێتەوە کە بێزارکەر بوون
وە ئەوە هەمان شتیشە بۆ بنەماڵەکەت
ئێمە شەڕ دەکەین
بۆ هەموو ئەوانەی کە بوونیان هەبووە و سڕاونەتەوە !بتوانن بەئارامی بحەسێنەوە
!(ئێستاش وەرە، (کاگورا
ئەمەت لەبیرە؟
ئەمە ئەو نیشانەیەیە کە تۆ پێتدام
من لەو ڕۆژەوە چاودێری تۆم دەکرد
گرنگ نییە کە چەندێک هەوڵدەدەیت بگۆڕێیت تۆ بەشێکیت لە من
!کاگورا)، چی بووە؟)
!هێی، مامە
ببورە، ڕەنگە وا دەرنەکەوم بەڵام من هێشتا 18 ساڵم
!بە قسە قۆڕەکانت، هاوڕێکەم فریو مەدە
قسەی قۆڕ؟
پێتوایە ئەوە تەنها لەبەر ئەوە بێت کە تەواوی ژیانت نازت هەڵگیراوە
!دەمت داخە
چییە؟ شتێک بێزاری کردیت؟
!تەکنیکی کۆپی سێبەر
...کاتی تاقیکردنەوەیە
چی؟
ئەوانەت بەدڵە؟ تۆ ناتوانی بە شمشێرەکەت دووریان بخەیتەوە
ئەوە زیاترە لە بەدڵبوون
بەپێچەوانەوە تۆ شایەنی کوشتن نەبوویت
!(شیزوما)
!"پێم بڵێ "بەڕێز شیزوما
!ئەمە بگرە
!چی؟
ئەم شێوازی بروسکەی کوڕە
هیچ نییە بە بەراورد بە شێوازە ڕاستەقینەکەی، منداڵ
No comments yet. Be the first to leave one.