Tehran

Tehran (טהרן)

Download Kurdish Subtitle

Season 2

Release info

Tehran S02E03 1080p WEB H264-CAKES
Tehran S02E03 720p WEB H264-CAKES
Tehran S02E03 PTSD 1080p ATVP WEB-DL DDP5 1 H264-NTb
Tehran S02E03 PTSD 720p ATVP WEB-DL DDP5 1 H264-NTb
Tehran S02E03 HDR 2160p WEB H265-GGEZ
Tehran S02E03 WEB x264-TORRENTGALAXY
Tehran S02E03 720p WEB x265-MiNX[TGx
A Commentary by Razwan.Siktany
ژێرنووسی کوردی بۆ زنجیرەی تەهران، مافی بڵاوکردنەوی بۆ هەموو کەسێکە بەڵام تکایە ئاماژە بە ناوی وەرگێڕ بکە

Tags

Web-DL
web-dl
web
WEB-DL
720p
720
TS
1080
HD
x265
x264
Published on: 2022-05-13
Downloads: 29
Hearing Impaired: No

Kurdish subtitle preview

The first 200 lines.

‫"تەواوی ڕووداو و کەسایەتیەکانی ناو ئەم زنجیرەیە خەیاڵین."

‫"ئەگەر لێکچوونێک هەبێت لەنێوان زنجیرەکە و ڕووداوێک، یان کەسێکی ڕاستی جا چ لە ژیاندا بێت یان مردبێت،"

‫"تەنها ڕێکەوتێکە."

وەرگێڕان و ژێرنووس

‫"(مەرجان مونتەزەمی)، پزیشکی دەرونی کلینیکی"

‫"فایلی پزیشکی: (فەرەز کەمالی)"

تۆ دەچیتە دەرەوە؟

‫- چۆن خەوتیت؟ ‫- نەخەوتم.

‫دەچیتە هۆڵی وەرزشی؟

‫بەڵێ ئەوە پلانەکەیە.

‫دەبێت بە زووترین کات بگەمە (وەحید). ‫کاتی زۆرمان نیە.

‫ئەی ئەوەی دوێنێ ڕوویدا چی؟

نیگەران مەبە، هەموو شتێکمان ڕێکخستووە. ‫هیچ بەڵگەیەک لە دژی ئێمە نیە.

‫دەبێت لێرە بڕۆین.

‫باشە؟ نە (وەحید) و نە (مۆساد). دەبێت بڕۆیین.

‫- چی؟ ‫- دەچینەوە سەر پلانە سەرەکیەکەمان.

‫باشە؟ ڕادەکەین بۆ (ڤانکۆڤەر) و هەموو شتێک واز لێ دێنین.

‫- (میلاد)، بەم شێوەیە نییە. ‫- (تەمار)، من کەسێکم کوشت.

‫کەسێکی هەڕەمەکیش نا، بەڵکو هاوڕێیەکم.

‫کەسێک کە یارمەتی دایین بمێنینەوە.

‫- هیچ ڕێگایەکی ترمان نەبوو. ‫- جیاوازی چیە؟

‫ئەو دەژیا و ئێستاش مردووە، من بە دەستە نەفرەتییەکانی خۆم کوشتم!

‫بە دەستی خۆم کوشتم!

‫تۆ باشی.

‫قسەی لەسەر دەکەین، باشە؟ دەبێ ئارام بیت.

‫دواتر قسە لەسەر ئەمە دەکەین، باشە؟

‫لێرە بمێنەرەوە.

‫من دەبێ بچمە هۆڵەکە.

‫- باشە. ‫- باشە.

‫ئازیزەکەم…

‫تکایە…

‫باش مامەڵەی لەگەڵ بکە.

‫ئەوەندە بەسە.

‫خۆشەویستم،

‫ڕەنگە ئەوە یارمەتیت بدات.

ڕەنگە ئەوە یارمەتیم بدات.

‫لەجیاتی ئەوە لێرە لەگەڵم بیت، ‫کەسێکت دەهێنیت چاودێریم بکات.

‫دەبێت ئەمە هەو بێت. ناتەوێت دەرگاکە بکەیتەوە؟

‫خۆت بانگهێشتت کردووە، خۆشت بیکەرەوە.

‫(ناهید)…

‫بەڕێز (کەمالی)؟

‫- ئەی تۆ کێیت؟ ‫- من (مەرجان مونتەزەمی)م.

‫من بە ناوی پەیمانگای تەندروستی دەروونی ‫جەنگاوەرە دێرینەکان هاتووم.

‫بۆ لای هاوژینەکەت (ناهید).

‫وایە؟

‫- تکایە وەرە ژوورەوە. ‫- سوپاس.

وەرگێڕان و ژێرنووس

وەرزی دووەم، ئاڵقەی سێیەم

‫ماڵەکەت جوانە.

‫ئەمە ماڵی باوکی (ناهید) بوو.

‫دەبوایە شوقە کۆنەکەمان چۆڵ بکەین.

‫سوپاس بۆ خودا چانیە ئێرەتان هەیە.

‫بەڵێ.

‫ناڕەحەتیت بەوەی کە من خەڵکی ئێرە نیم.

نا زۆر خەڵکی بەریتانی لێرە نابینین.

‫ڕاستە.

پەیوەندییەکی باش لە نێوان (ئێران) و (ئینگلتەڕا) نییە، وایە؟

‫بۆ من، هەبوو.

‫(حەسەنی) هاوسەرم لە (پاریس) بینی.

‫هەردووکمان لەوێ دەمانخوێند.

‫دوای ئەوەی هاوسەرگیریمان کرد هاتینە ئێرە.

‫و دووبارە کەوتینە خۆشەویستییەوە،

‫ئەمجارەیان لەگەڵ (ئێران).

‫هاوسەرەکەت چ کارە بوو، ئەگەر پرسیارەکەت لا ئاساییە؟

‫پزیشکی دەروونی بوو، ١٣ ساڵ پێش ئێستا مرد.

‫خۆتان خۆش بن.

سوپاس.

‫پیاوێکی نایاب بوو.

گومانی تێدا نییە.

‫ئەی تۆ بڕیارتدا لێرە بمێنیتەوە تەنانەت دوای مردنیشی؟

نیشتیمانی منە.

‫دەزانی (ناهید) زۆر خۆشحاڵ نیە بەوەی کە لێرەیت.

‫بەڵێ، فایلەکەیم خوێندووەتەوە.

‫زۆر ئاساییە هەست بە نیگەرانی بکات

‫کاتێک کەسێکی نەناسراو دێتە ماڵەکەی.

‫بەڵام لە بڕوایەدام ‫ڕێگایەک دەدۆزمەوە بۆ گەیشتن پێی.

‫لە ڕاستیدا، کێشە نابێت ئەگەر شتێک پێشنیار بکەم؟

‫ڕەنگە وا باشتربێت جێمان بێڵیت.

‫هاوژینەکەت لە دەستێکی پارێزراودا دەبێت بەڕێز (کەمالی).

‫لە هەموو هاوڕێکانیت کۆڵیەوە؟

و (وەحید). ئەمە لە کوێ گیراوە؟

‫لە خواردنگەیەک لە باکووری شاری (كاش).

خاوەنیەتی ‫(پەیمان)یش ئاسایی شەوەکانی لەوێ بەڕێ دەکات.

‫بەختێکی باش.

‫سەلام! چ میوانێکمان هەیە!

‫- زۆر خۆشحاڵم کە لێرەیت. ‫- بانگهێشتکرام و منیش هاتم.

‫وەرە، شوێنەکەت پێشان بدەم.

‫لەرزێنەرێکت دەوێت؟

نامەوێت، سوپاس.

‫نەک تەنها هەر بە تەواوی ڕاستگۆ،

‫بەڵکو پەیمانگایەکی بۆ جەنگاوەرە دێرینەکان دامازراندووە، کە لەدوای جەنگ تووشی تەنگەژەی پاش زەبری دەروونی بوونە.

‫دەڵێن دەسەڵاتی چارەسەرکردنی ئەندامانی ‫باڵای سوپای پاسدارانی پێدراوە.

وێنەی لەگەڵ وەزیری تەندروستی و ‫(ئایاتوڵڵا) هەیە کە چارەسەری کردوون.

‫- تۆ بۆچی گومانت لێی هەیە؟ ‫- ئەو خەڵکی ڕۆژئاوایە.

‫هەروەها دێتە ماڵەکەم ڕێک لەو کاتەی کە من دەچمە سەر کار.

‫لە پەیمانگا چییان گووت؟

‫دەبێت سوپاسگوزار بم کە کەسێکی ‫پسپۆڕ لە بوارەکەی خۆی چارەسەری دەکات.

‫نازانم چیت پێ بڵێم گەورەم. ‫بە پێی ئەوەی دەیبینم،

‫ئەوان ڕاست دەکەن.

سەیری چی دەکەیت؟

‫پارکی سەر شەقامەکە. جوانە.

‫زۆر خۆشحاڵم بە بینینت (ناهید).

من (مەرجان)م.

‫- خۆشحاڵم بە ناسینت. ‫- منیش هەروەها.

‫پێش ئەوەی دەست پێ بکەین، دەتوانم بچمە دەستشۆر؟

‫لە کۆتایی ڕێڕەوەکە بەلای چەپدا.

‫سوپاس.

‫سوپاس.

‫چەند ساڵێک لەمەوبەر، کچێکی جوانکیلەم چارەسەر کرد

‫کە تەواوی خێزانەکەی بە کارەساتێکی دڵتەزێن لەدەستدابوو.

‫بە ڕێگاوەبوون بۆ (لار) ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا بوو.

‫هەموویان مردبوون.

تەنها ئەو نەبێت.

‫لەو ساتەوە، لە قسەکردن وەستا بوو.

‫هەرچی لە توانامدابوو کردم بۆ ئەوەی چارەسەری بکەم.

‫ئەو کتێبانەی حەزی لێبوو بۆم خوێندەوە و یاریم کرد…

‫بەڵام هەر ئامادە نەبوو قسە بکات، ‫جا گرنگ نەبوو من چ چارەسەرێک بەکاردێنم.

‫تا ڕۆژێک چووین بۆ نوسینگەکەم،

‫و پێش ئەوەی دانیشم، هاواری کرد،

‫"(مەرجان) ئاگادار بە!"

‫ببورە. تۆم ترساند.

‫بەڵام دەبینیت، ئەوە بوو

ئەو کورسەی من خەریک بوو لەسەری دابنیشم شکا بوو،

‫و منداڵەکە تێبینی کرد و منی ئاگادار کردەوە.

‫لەو ڕۆژەوە دەمی کرایەوە.

‫یەکسەر نەبوو، بەڵام…

‫وردە وردە…

‫دەستی بە قسەکردن کردەوە.

‫هیچ شتێک هەیە لای من باسی بکەی؟

‫بە ڕاشکاوی؟

‫بێگومان.

‫هیچ حەزناکەم تۆ لێرەبیت.

زۆر ‫باشە.

‫بەڵام بۆچی من لێرەم؟

‫لەبەرئەوەی هاوسەرکەم پێوایە ئەوە بیرۆکەیەکی باشە کە تۆ بێی چاودێریم بکەی.

‫شتەکان بەو شێوەیەیە؟ ئەو بڕیار بۆ تۆ دەدات؟

‫هەستێکم هەیە کە هەمووکان بەم شێوەیە نەبووە.

‫ئایا من ڕاستم؟

‫بەم شێوەیەیە لەوەتەی وای لێهات.

کەواتە ئێستا هەلێکت هەیە بۆ ئەوەی خۆت بڕیار بدەیت.

‫ئەگەر ناتەوێت لێرەبم، تەنها بیڵێ.

‫من بۆ تۆ لێرەم، نەک هاوسەرەکەت.

‫کامەیان قاچە لاوازەکەتە؟

‫ئەمەیان.

‫گوێبگرە، سەرەتا، ‫قاچە لاوازەکەت بخەرە پێشەوە.

‫- باشە. ‫- ئەوجا…

‫- بەم شێوەیە؟ ‫- دیسان.

‫بەهێزتر.

‫- سوپاس. ‫- کێشە نیە.

‫هێی کچێ.

‫سڵاو.

‫چی هەیە کچێ؟ وەرە.

‫وەرە بخۆ.

‫سڵاو؟

‫پەیوەندییەکم بۆ هات لە دراوسێی فرۆشیاری ماددەی هۆشبەرەکە.

‫پێ دەچێت کەسێک لە شوقەکە بێت.

‫من نزیکم.

‫نازناوی دراوسێکە چیە؟

‫(عەلی نەژاد).

‫سوپاس.

‫وەرە.

‫سەلام. من لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەم.

‫ببورە، تۆ کێیت؟

‫ببورە گەورەم. ‫ئەو پیاوەی لە شوقەکە بوو تازە چووە خوارەوە.

‫دەچین خولێک لێدەدەین، باشە؟

‫- سڵاو (عەلی). ‫- بەڵێ.

‫تازە ئۆتۆمبێلەکە لێرە ڕۆیشت.

بە تابلۆی ژمارە. ٧٦ - ب - ٧٦٥. (ئێران). ٩٠.

‫٧٦… (ئێران)، ٩٠.

‫بیدە بە پۆلیسیش.

‫گەیشت.

‫سەبارەت بە خاتوو (مونتەزەمی).

‫هەندێک لێکۆڵینەوەم کرد

‫ڕەنگە شتێکی وا نەبێت،

‫بەڵام بەم دواییان دەستی بە ڕاوێژکاری کردووە لە ‫چارەسەرکردنی تەنگەژەی پاش زەبری دەروونی لە نەخۆشخانەی (ئایندەگان).

‫بەستەرەکەت بۆ دەنێرم.

‫بەچاوان.

‫دەستخۆش (عەلی).

‫"دکتۆر (مەرجان مونتەزەمی) پسپۆڕی پێشەنگ"

‫"پسپۆڕ لە چارەسەری تەنگەژەی پاش زەبری دەروونی"

‫هەڵەی ئەو نیە.

‫ئەو دەبوایە بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.

‫فەرمانەکە لە سەرووی توانای خۆیەتی.

‫دەیتوانی بڵێت نا، مەگەر وانییە؟

‫بە (قاسم محمدی)؟

‫ڕیک بەرەو ڕووی؟

‫ئەو ڕۆژەی پلەی بەرکرایەوە، ڕێک دوای ئەوەی بەسەر فڕۆکەوانەکەدا هات،

‫"(مەرجان مونتەزەمی)، پزیشکی دەروونی کلینیکی، ‫نهۆمی دووەم"

‫...(محمدی) خۆی هات بۆ ئێرە ‫و فەرمانی بە (فەرەز) کرد بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.

‫نەیدەتوانی ڕەتی بکاتەوە.

‫بێگومان ناتوانێت بڕیاری ئەم جۆرە پیاوە ڕەت بکاتەوە.

‫زیاترم لەسەر ئەم پیاوە پێ بڵێ.

‫دەمەوێت بەس بێت بۆ ئەمڕۆ.

‫باشە، بێگومان.

‫زۆر باشت کردووە، تۆ ئافرەتێکی بەهێزیت (ناهید).

‫و گرینگە لەبیرت بێت

‫هەر شتێک کە لەم ژوورە دەگوترێت ‫لە نێوانی خۆمان دەمێنێتەوە.

‫"(مەرجان مونتازەمی)، پزیشکی دەروونی کلینیکی"

‫"زانکۆ (ئۆکسفۆرد)، ‫دکتۆرا لە پزیشکی دەروونی کلینکی"

‫ببورە، دەتوانم دیسان دەستشۆرەکە بەکاربێنم ‫پێش ئەوەی بڕۆم؟

More Kurdish subtitles for Tehran

Comments

No comments yet. Be the first to leave one.

Keep it about this subtitle — sync, quality, typos.500 characters left