The first 200 lines.
"تەواوی ڕووداو و کەسایەتیەکانی ناو ئەم زنجیرەیە خەیاڵین."
"ئەگەر لێکچوونێک هەبێت لەنێوان زنجیرەکە و ڕووداوێک، یان کەسێکی ڕاستی جا چ لە ژیاندا بێت یان مردبێت،"
"تەنها ڕێکەوتێکە."
وەرگێڕان و ژێرنووس
"(مەرجان مونتەزەمی)، پزیشکی دەرونی کلینیکی"
"فایلی پزیشکی: (فەرەز کەمالی)"
تۆ دەچیتە دەرەوە؟
- چۆن خەوتیت؟ - نەخەوتم.
دەچیتە هۆڵی وەرزشی؟
بەڵێ ئەوە پلانەکەیە.
دەبێت بە زووترین کات بگەمە (وەحید). کاتی زۆرمان نیە.
ئەی ئەوەی دوێنێ ڕوویدا چی؟
نیگەران مەبە، هەموو شتێکمان ڕێکخستووە. هیچ بەڵگەیەک لە دژی ئێمە نیە.
دەبێت لێرە بڕۆین.
باشە؟ نە (وەحید) و نە (مۆساد). دەبێت بڕۆیین.
- چی؟ - دەچینەوە سەر پلانە سەرەکیەکەمان.
باشە؟ ڕادەکەین بۆ (ڤانکۆڤەر) و هەموو شتێک واز لێ دێنین.
- (میلاد)، بەم شێوەیە نییە. - (تەمار)، من کەسێکم کوشت.
کەسێکی هەڕەمەکیش نا، بەڵکو هاوڕێیەکم.
کەسێک کە یارمەتی دایین بمێنینەوە.
- هیچ ڕێگایەکی ترمان نەبوو. - جیاوازی چیە؟
ئەو دەژیا و ئێستاش مردووە، من بە دەستە نەفرەتییەکانی خۆم کوشتم!
بە دەستی خۆم کوشتم!
تۆ باشی.
قسەی لەسەر دەکەین، باشە؟ دەبێ ئارام بیت.
دواتر قسە لەسەر ئەمە دەکەین، باشە؟
لێرە بمێنەرەوە.
من دەبێ بچمە هۆڵەکە.
- باشە. - باشە.
ئازیزەکەم…
تکایە…
باش مامەڵەی لەگەڵ بکە.
ئەوەندە بەسە.
خۆشەویستم،
ڕەنگە ئەوە یارمەتیت بدات.
ڕەنگە ئەوە یارمەتیم بدات.
لەجیاتی ئەوە لێرە لەگەڵم بیت، کەسێکت دەهێنیت چاودێریم بکات.
دەبێت ئەمە هەو بێت. ناتەوێت دەرگاکە بکەیتەوە؟
خۆت بانگهێشتت کردووە، خۆشت بیکەرەوە.
(ناهید)…
بەڕێز (کەمالی)؟
- ئەی تۆ کێیت؟ - من (مەرجان مونتەزەمی)م.
من بە ناوی پەیمانگای تەندروستی دەروونی جەنگاوەرە دێرینەکان هاتووم.
بۆ لای هاوژینەکەت (ناهید).
وایە؟
- تکایە وەرە ژوورەوە. - سوپاس.
وەرگێڕان و ژێرنووس
وەرزی دووەم، ئاڵقەی سێیەم
ماڵەکەت جوانە.
ئەمە ماڵی باوکی (ناهید) بوو.
دەبوایە شوقە کۆنەکەمان چۆڵ بکەین.
سوپاس بۆ خودا چانیە ئێرەتان هەیە.
بەڵێ.
ناڕەحەتیت بەوەی کە من خەڵکی ئێرە نیم.
نا زۆر خەڵکی بەریتانی لێرە نابینین.
ڕاستە.
پەیوەندییەکی باش لە نێوان (ئێران) و (ئینگلتەڕا) نییە، وایە؟
بۆ من، هەبوو.
(حەسەنی) هاوسەرم لە (پاریس) بینی.
هەردووکمان لەوێ دەمانخوێند.
دوای ئەوەی هاوسەرگیریمان کرد هاتینە ئێرە.
و دووبارە کەوتینە خۆشەویستییەوە،
ئەمجارەیان لەگەڵ (ئێران).
هاوسەرەکەت چ کارە بوو، ئەگەر پرسیارەکەت لا ئاساییە؟
پزیشکی دەروونی بوو، ١٣ ساڵ پێش ئێستا مرد.
خۆتان خۆش بن.
سوپاس.
پیاوێکی نایاب بوو.
گومانی تێدا نییە.
ئەی تۆ بڕیارتدا لێرە بمێنیتەوە تەنانەت دوای مردنیشی؟
نیشتیمانی منە.
دەزانی (ناهید) زۆر خۆشحاڵ نیە بەوەی کە لێرەیت.
بەڵێ، فایلەکەیم خوێندووەتەوە.
زۆر ئاساییە هەست بە نیگەرانی بکات
کاتێک کەسێکی نەناسراو دێتە ماڵەکەی.
بەڵام لە بڕوایەدام ڕێگایەک دەدۆزمەوە بۆ گەیشتن پێی.
لە ڕاستیدا، کێشە نابێت ئەگەر شتێک پێشنیار بکەم؟
ڕەنگە وا باشتربێت جێمان بێڵیت.
هاوژینەکەت لە دەستێکی پارێزراودا دەبێت بەڕێز (کەمالی).
لە هەموو هاوڕێکانیت کۆڵیەوە؟
و (وەحید). ئەمە لە کوێ گیراوە؟
لە خواردنگەیەک لە باکووری شاری (كاش).
خاوەنیەتی (پەیمان)یش ئاسایی شەوەکانی لەوێ بەڕێ دەکات.
بەختێکی باش.
سەلام! چ میوانێکمان هەیە!
- زۆر خۆشحاڵم کە لێرەیت. - بانگهێشتکرام و منیش هاتم.
وەرە، شوێنەکەت پێشان بدەم.
لەرزێنەرێکت دەوێت؟
نامەوێت، سوپاس.
نەک تەنها هەر بە تەواوی ڕاستگۆ،
بەڵکو پەیمانگایەکی بۆ جەنگاوەرە دێرینەکان دامازراندووە، کە لەدوای جەنگ تووشی تەنگەژەی پاش زەبری دەروونی بوونە.
دەڵێن دەسەڵاتی چارەسەرکردنی ئەندامانی باڵای سوپای پاسدارانی پێدراوە.
وێنەی لەگەڵ وەزیری تەندروستی و (ئایاتوڵڵا) هەیە کە چارەسەری کردوون.
- تۆ بۆچی گومانت لێی هەیە؟ - ئەو خەڵکی ڕۆژئاوایە.
هەروەها دێتە ماڵەکەم ڕێک لەو کاتەی کە من دەچمە سەر کار.
لە پەیمانگا چییان گووت؟
دەبێت سوپاسگوزار بم کە کەسێکی پسپۆڕ لە بوارەکەی خۆی چارەسەری دەکات.
نازانم چیت پێ بڵێم گەورەم. بە پێی ئەوەی دەیبینم،
ئەوان ڕاست دەکەن.
سەیری چی دەکەیت؟
پارکی سەر شەقامەکە. جوانە.
زۆر خۆشحاڵم بە بینینت (ناهید).
من (مەرجان)م.
- خۆشحاڵم بە ناسینت. - منیش هەروەها.
پێش ئەوەی دەست پێ بکەین، دەتوانم بچمە دەستشۆر؟
لە کۆتایی ڕێڕەوەکە بەلای چەپدا.
سوپاس.
سوپاس.
چەند ساڵێک لەمەوبەر، کچێکی جوانکیلەم چارەسەر کرد
کە تەواوی خێزانەکەی بە کارەساتێکی دڵتەزێن لەدەستدابوو.
بە ڕێگاوەبوون بۆ (لار) ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا بوو.
هەموویان مردبوون.
تەنها ئەو نەبێت.
لەو ساتەوە، لە قسەکردن وەستا بوو.
هەرچی لە توانامدابوو کردم بۆ ئەوەی چارەسەری بکەم.
ئەو کتێبانەی حەزی لێبوو بۆم خوێندەوە و یاریم کرد…
بەڵام هەر ئامادە نەبوو قسە بکات، جا گرنگ نەبوو من چ چارەسەرێک بەکاردێنم.
تا ڕۆژێک چووین بۆ نوسینگەکەم،
و پێش ئەوەی دانیشم، هاواری کرد،
"(مەرجان) ئاگادار بە!"
ببورە. تۆم ترساند.
بەڵام دەبینیت، ئەوە بوو
ئەو کورسەی من خەریک بوو لەسەری دابنیشم شکا بوو،
و منداڵەکە تێبینی کرد و منی ئاگادار کردەوە.
لەو ڕۆژەوە دەمی کرایەوە.
یەکسەر نەبوو، بەڵام…
وردە وردە…
دەستی بە قسەکردن کردەوە.
هیچ شتێک هەیە لای من باسی بکەی؟
بە ڕاشکاوی؟
بێگومان.
هیچ حەزناکەم تۆ لێرەبیت.
زۆر باشە.
بەڵام بۆچی من لێرەم؟
لەبەرئەوەی هاوسەرکەم پێوایە ئەوە بیرۆکەیەکی باشە کە تۆ بێی چاودێریم بکەی.
شتەکان بەو شێوەیەیە؟ ئەو بڕیار بۆ تۆ دەدات؟
هەستێکم هەیە کە هەمووکان بەم شێوەیە نەبووە.
ئایا من ڕاستم؟
بەم شێوەیەیە لەوەتەی وای لێهات.
کەواتە ئێستا هەلێکت هەیە بۆ ئەوەی خۆت بڕیار بدەیت.
ئەگەر ناتەوێت لێرەبم، تەنها بیڵێ.
من بۆ تۆ لێرەم، نەک هاوسەرەکەت.
کامەیان قاچە لاوازەکەتە؟
ئەمەیان.
گوێبگرە، سەرەتا، قاچە لاوازەکەت بخەرە پێشەوە.
- باشە. - ئەوجا…
- بەم شێوەیە؟ - دیسان.
بەهێزتر.
- سوپاس. - کێشە نیە.
هێی کچێ.
سڵاو.
چی هەیە کچێ؟ وەرە.
وەرە بخۆ.
سڵاو؟
پەیوەندییەکم بۆ هات لە دراوسێی فرۆشیاری ماددەی هۆشبەرەکە.
پێ دەچێت کەسێک لە شوقەکە بێت.
من نزیکم.
نازناوی دراوسێکە چیە؟
(عەلی نەژاد).
سوپاس.
وەرە.
سەلام. من لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەم.
ببورە، تۆ کێیت؟
ببورە گەورەم. ئەو پیاوەی لە شوقەکە بوو تازە چووە خوارەوە.
دەچین خولێک لێدەدەین، باشە؟
- سڵاو (عەلی). - بەڵێ.
تازە ئۆتۆمبێلەکە لێرە ڕۆیشت.
بە تابلۆی ژمارە. ٧٦ - ب - ٧٦٥. (ئێران). ٩٠.
٧٦… (ئێران)، ٩٠.
بیدە بە پۆلیسیش.
گەیشت.
سەبارەت بە خاتوو (مونتەزەمی).
هەندێک لێکۆڵینەوەم کرد
ڕەنگە شتێکی وا نەبێت،
بەڵام بەم دواییان دەستی بە ڕاوێژکاری کردووە لە چارەسەرکردنی تەنگەژەی پاش زەبری دەروونی لە نەخۆشخانەی (ئایندەگان).
بەستەرەکەت بۆ دەنێرم.
بەچاوان.
دەستخۆش (عەلی).
"دکتۆر (مەرجان مونتەزەمی) پسپۆڕی پێشەنگ"
"پسپۆڕ لە چارەسەری تەنگەژەی پاش زەبری دەروونی"
هەڵەی ئەو نیە.
ئەو دەبوایە بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
فەرمانەکە لە سەرووی توانای خۆیەتی.
دەیتوانی بڵێت نا، مەگەر وانییە؟
بە (قاسم محمدی)؟
ڕیک بەرەو ڕووی؟
ئەو ڕۆژەی پلەی بەرکرایەوە، ڕێک دوای ئەوەی بەسەر فڕۆکەوانەکەدا هات،
"(مەرجان مونتەزەمی)، پزیشکی دەروونی کلینیکی، نهۆمی دووەم"
...(محمدی) خۆی هات بۆ ئێرە و فەرمانی بە (فەرەز) کرد بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
نەیدەتوانی ڕەتی بکاتەوە.
بێگومان ناتوانێت بڕیاری ئەم جۆرە پیاوە ڕەت بکاتەوە.
زیاترم لەسەر ئەم پیاوە پێ بڵێ.
دەمەوێت بەس بێت بۆ ئەمڕۆ.
باشە، بێگومان.
زۆر باشت کردووە، تۆ ئافرەتێکی بەهێزیت (ناهید).
و گرینگە لەبیرت بێت
هەر شتێک کە لەم ژوورە دەگوترێت لە نێوانی خۆمان دەمێنێتەوە.
"(مەرجان مونتازەمی)، پزیشکی دەروونی کلینیکی"
"زانکۆ (ئۆکسفۆرد)، دکتۆرا لە پزیشکی دەروونی کلینکی"
ببورە، دەتوانم دیسان دەستشۆرەکە بەکاربێنم پێش ئەوەی بڕۆم؟
No comments yet. Be the first to leave one.