Transit

Transit

Download Kurdish Subtitle

Release info

Transit 2018
A Commentary by kurdish_sub
Telegram: @KurdishSub

Tags

other
Published on: 2019-08-31
Downloads: 45
Hearing Impaired: No

Kurdish subtitle preview

The first 200 lines.

‫گیۆگ؟

‫بۆچی هێشتا لێرەی؟

‫پاریس خەریکە دادەخرێ. ‫ئیدی ناتوانی بچیتە دەرێ.

‫-ئەی تۆ؟ ‫-من بەیانی دەچم.

‫-بۆ کوێ؟ ‫-کاسی

‫-لە کوێیە؟ ‫-مارسیلیا

‫لە دەریاوە دەچم. ‫ڤیزایەکی 'مەترسی'م هەیە بۆ ئەمەریکا.

‫-ئەوە چیە؟ ‫-ڤیزایەکە بۆ ئەو خەڵکانەی لە مەترسیێکی گەورەدا بن.

‫-تۆ لە مەترسیێکی گەورە دای؟ ‫-واز بێنە

‫گوتارەکانم؟ ڕۆژنامەکە؟

‫تۆ دەتوانێ یارمتەیێکی گەورەم پێ بدەی.

‫هەندێک پارەشی بۆت دەبێت.

‫-ئەم دوو نامەیە بگەینە. ‫-بۆچی خۆت ئەوە ناکەی؟

‫بۆ 'ڤایدل'ن. دەزانی! نووسەرەکە.

‫-نووسەرە گەورەکە. ڕۆژانێک گەورە... ‫-من نایناسم

‫پرسیم بۆچی خۆت نامەکان ناگەینی؟

‫هەوڵم دا

‫بەڵام خاوەن میوانخانەکە جۆرێک بوو.

‫ترسای؟

‫دەبێ بڵێم کە وشیار بووم.

‫-نامەکان لە لایەن کێن؟ ‫-یەکێکیان لە لایەن ژنەکەیەوەیە

‫-دەی، کێ گرینگی ئەدات؟ ‫-لەوانەیە ژنەکە.

‫ئەوی دیکە لە لایەن ‫ 'باڵیۆزی مەکزیک'ەوەیە

‫من لە گەڵ ڤایدل هاوڕێ بووم. ‫بڵاوکەری کتێبەکانمان یەکێکە.

‫من کەی پارەکەم وەردەگرم؟

‫کاتێ کە نامەکانت گەیاندە دەستی.

‫هۆتێل ڕیاد، ژووری ژمارە ٦. ‫من لێرە چاوەڕێت دەبم.

‫چۆن دەچی بۆ کاسی؟

‫-هێشتا دەهێڵی هانز کێشەت بۆ ساز کا؟ ‫-نا

‫-چاکە. ‫-چی چاکە؟

‫جێگەیەکی بەتاڵمان ‫هەیە لە نێو ماشینەکەدا.

‫بەڵام هەر یەک دانە

‫تۆ دێی؟

‫بەڵێ

‫ترانزیت ‫ ترانزیت، ڤیزایەکی کاتییە کە بۆ چوونە نێو ‫وڵاتێک بە مەبەستی ڕۆیشتن بۆ وڵاتێکی دیکە پێویستە.

وەرگێڕان: شاخەوان

‫ببورن...

‫-بۆچی لە قاتی خوارەوە چاوەڕێتان نەکرد؟ ‫-زەنگەکەم لێ دا

‫-نەمبیست ‫-دیارە

‫بە شوێن ژوورێکدا دەگەڕێم.

‫-تکایە وەرەقەکانت پیشانم بدە ‫-تکایە ژوورێکم پیشان بدە

‫خۆت هەڵیبژێرە. ‫میوان زۆر کەمە.

‫ڕەنگە بتوانی پێشنیارێکم پێ بدەی.

‫ژوورێک بە خۆری بەرەبەیانەوە...

‫جوان و هێمن، بە باڵندەگەلێکی نێو باخەوە.

‫تۆ ئەڵمانیت؟ ‫سەر بە فەرماندەکانی داگیرکەری؟

‫هەموو میوانەکان تۆمار کراون. ‫دوو حەفتە لەمەوبەر بوو کە هاتن بۆ پشکنین.

‫هەتاوی بەرەبەیان و باڵندەگەلێکی ‫نێو باخەکە، تکایە خاتوون

‫تکایە ڕاوەستن. ‫کلیلێک لە قاتی خوارەوە دەهێنم.

‫ژمارەی ١٦، ژوورێکی جوانە، جوانترین ژووری... ‫دوو پەنجەرەی گەورە بەرەو باشوور

‫نازانی ئەو پیاوە چ کێشەیەکی بۆ ساز کردم

‫ئێوارەی ڕۆژی پازدەهەم هات، ‫ ڕێک پاش داگیرکاریەکە.

‫میوانخانەکەم دانەخستبوو، مابوومەوە.

‫باوکم هەمیشە دەیگووت سامانت ‫جێ مەهێڵە ئەگینا دەڕووخێ

‫بەڕێز ڤایدل هات بۆ لام.

‫دەلەرزی وەک گەڵای پایز، ‫ پێم سەیر هات

‫کاتێ فۆرمەکەم پێ دا، ‫داوای کرد ئاخۆ دەکرێ بمێنێتەوە بە بێ تۆمار کردن

‫هەر وا کە دەزانن، بەڕێز لانگێرۆن هێشتا پێداگرە ‫لە سەر تۆمار کردنی نێوی هەموو بێگانەکان

‫فەرمان دەبێ جێبەجێ بکرێت

‫درووستە؟

‫ئەم کابرایە سەبارەت بە تۆمار ‫کرانی ناوی، زۆر خۆی سەغڵەت کرد

‫ئەو و ژنەکەی لەم ژوورەدا مانەوە.

‫عاشقی بوون.

‫ئینجا کاتێک باسی عەشق دێتە بەرەوە

‫من دەتوێمەوە.

‫من وام. ‫ژنێکی تەواو فرەنسی

‫بەس یەک شەو بوو،ئەوەی کە گوتم.

‫ڕۆژی پاش ئەوە نەهاتە خوارەو. ‫ئیدی بە کلیل درگاکەم کردەوە.

‫و ئەم شپرزیەم بینی.

‫لە نێو خوێنی خۆیدا ڕاست ڕاکشابوو.

‫مەچەکی خۆی بڕیبوو.

‫دەی ئێستا لە کوێیە؟

‫من کەسێک لە پۆلیسی سەینت-سولپیس دەناسم. ‫ئەو ئیشانە چارە سەر دەکات.

‫تەرمی نەناسراو، سووتێنگەی تەرمەکان، ‫ گۆڕی بێ ناونیشان.

‫ئەو لە داگیرکاریەکە ‫کێشەی زۆرتری بۆ ساز کردم.

‫دەتەوێ چی بکەی بەمانە؟

‫پێت خۆشە بیانبەی؟

‫من بەس دەمەوێ ‫شتەکان ڕێک و پێک بن.

‫ناسنامەکەت؟

‫لەوێیە، لەوێ

‫منم

‫-لە کوێ بووی؟ نیگەران بووین. ‫-کلێر! خەریک چیت؟

‫-ئەوان دێن و ژوورەکە دەدۆزنەوە ‫-ئێمەش دەڵێین گەمەی 'ژان'ە

‫ژووری نهێنی ئەو. ‫هەمیشە ژوورێکی وای دەویست.

‫شرینی بادەمی

‫بەڵێنی ئەوەم دابوو بە کوڕەکە.

‫مێلیسا لەگەڵ منداڵەکەیان لە مانسیل دایە. ‫ئەو پشوویەک دەدات، ئینجا دەکەونە ڕێ بەرەو گردەکان

‫ئەو ناتوانێ.

‫مۆرفین و سێ دەرزی ‫'پەنسلین'م دەس خست.

‫-کلێر جانتاکانی پێچاوە. ‫-من دەڵێم، ئەو ناتوانێ.

‫ئەوان خەریکن ماڵ بە ماڵ دەگەڕن.

‫شووی هاوساماڵەکە لە گەڵ پۆلیس دایە.

‫ئەمڕۆ ماڵە پچووکەکەی دی. ‫ڕاپۆرتی ئەدات. ئەوان ڕێک دێنە ئێرە.

‫کامپێکیان لە ڤێلۆدرۆم دامەرزاندووە. ‫خەریکن گەڕەکەکە بە وردی دەگەڕێن.

‫پێی دەڵێن پاقژکردنی بەهار.

‫بەچکە حیز

‫شاکلیلێکم دەست کەوتووە بۆ درگاکە. ‫سەفەرەکە زۆرتر لە چوار ڕۆژ دەخایەنێ، باشە؟

‫لە ڕێگادا دەتوانی دەلاقەکان کەیتەوە

‫بۆ گەیشتنی هەندێک ڕووناکی و هەوای تازە

‫بەڵام لە هەموو وەستانەکاندا بیانبەسە. ‫نابێ بزانن پێتان، باشە؟

‫کاتێ گەیشتن بە مێلیسا...

‫چەن ڕۆژ ڕاوەستە

‫ئینجا بچۆ بۆ لای هێنڕی لە گردەکاندا.

‫-من چۆن... ‫-تۆ یارمەتی ئەدەی

‫تۆ یارمەتیان دەدەی.

‫فەرموو، توانیم ئەمەت بۆ دەست بخەم

‫سپاس

‫بچۆ

‫کێشە ئەوەیە، تۆ دەبێ بەشدار بی

‫ئێمە بڕیارە...یان هیوادارین...

‫-جا تۆ دەتویست بچی بۆ کوێ؟ ‫-مەراکێش

‫-ئۆف، چاکە! ‫-بڕێک خۆرەتاو

‫ئیدی نەیدەزانی بۆ چ ماوەیەک ‫چاودێری لە هانز کردووە.

‫ئاخری جانتای نووسەرەکە دەکاتەوە

‫دەس دەکات بە خوێندنەوەی ‫چیرۆکێکی خاو و تاقەتبەر

‫،هەستی کرد کە زمانی خۆیە ‫ زمانی دایکی خۆی

‫گەیشت بە وشەگەلێک کە دایکە ناهمێکەی ‫بە کاری دەهێنا بۆ هێمن کردنەوەی

‫لەو کاتانەدا کە ئەم تووڕە و پەست دەبوو.

‫ئەم چیرۆکەدا خەڵکێکی شێتی زۆری ‫تێدا بوو، کەسانێکی تەواو شێت

‫کە هەموویان تووشی کێشەگەلێکی ‫سەیر و دژوار هاتبوون

‫تەنانەت ئەوانەی کە ‫ زۆر هەوڵیان دابوو تووشیار نەبن.

‫هەموو خەڵکی نێو چیرۆکەکە و

‫یەکێک لەو خەڵکە، شێوەی ئەمی دەدا.

‫ئاڵۆزیەکانیان و ئەو شتانەی لە ‫ژیانیاندا کردبوویان، ئەمی زویر نەدەکرد،

‫ئەم لە کردەوەکانیان تێدەگەیشت ‫چونکە دەیتوانی شوێنیان کەوێ،

‫هەر لە سەرەتای بیر و هەڵویستیانەوە ‫تاکوو دەرئەنجامە نەگۆڕەکەیان.

‫بەس چونکە نووسەرە مردووەکە ‫بەو شێوازە باسی ئەوانەی کردبوو

‫ئایا ئیتر لە چاوی ئەودا ‫کەمتر دزێو و بەد بوون.

‫دوو نامە لە نێو جانتاکەدا بوو.

‫یەکێکیان لە لایەن بڵاوکەرەوەکەی ‫کە ستایشی چیرۆکەکەی کردبوو

‫بەڵام داوای لێبوردنی کردبوو کە ‫وەها بەرهەمگەلێک ئیدی چاپ ناکرێن.

‫نامەکەی دی لە لایەن خانمێکەوە ‫بوو کە پێ دەچێت ژنی بێت.

‫نووسیبووی کە ئیدی چاوەڕوانی گەڕانەوەی ‫نەبێ، و پێکەوەژیانیان کۆتایی پێ هاتووە

‫کەوتە بیر نامەکان وا ‫پاول پێی دابوو بۆ ڤایدل

‫کە هێشتا لە گیرفانی بەخەڵی دا بوون.

‫یەکێکیان لە لایەن ‫ باڵیۆزی مەکزیک بوو لە مارسیل

‫سەبارەت بەوەی کە پێشوازی دەکەن ئەگەر ‫بەڕێز ڤایدل بچێت و لە مەکزیک بژیت

‫و هەروەها ڤیزایەک و پارەی ‫سەفەرەکەی چاوەڕێی دەکەن.

‫ئەوی دی لە لایەن ژنەکەیەوە بوو ‫کە دەڵێ پێویستیە دیسان بیبینێ.

‫نابێ دوودڵ بێت و ئەم چاوەڕێیە.

‫دەبێ زوو بچێت بۆ لای، لە مارسیل.

‫نامەیەکی ئاڵۆز بەڵام بە ‫دەستنووسێکی ڕێک و پێکەوە

‫نا، ڕێک و پێک نا

‫بێخەوش.

‫خێرا وەرە، ئەوینەکەم

‫با پێکەوە ژیانێکی نوێ و ‫باشتر لە مەکزیک دەس پێکەین

‫ماری

‫هانز

‫هانز؟

‫هانز!

‫دابەزە

‫دابەزە!

‫بڕوانە! پەنجەرەیەک بازە.

‫ئۆڤ، چ بۆگەنێکە

‫مردووە.

‫بەری بە

‫-من ئەم شتانە دەبەم ‫-باشە

‫ئەم ڕۆژەکەوە گەیشت بە مارسیل

‫ئاسمانی شین، دار خورماکان لە نێو بادا

‫هەوا سارد بوو، 'با'ی میستغال

‫ماندوو بوو، کەس سەیری نەدەکرد. ‫ئەوەیە زۆر ناخۆشە.

‫نەک بۆ ئەوەی کە چاو دەبڕن لە ‫ پیسی و ڕوومەتی ماندوو و جلە دڕاوەکانت.

‫شتە هەرە ناخۆشەکە ئەوەیە کە ناتبینن.

‫ئەوەی کە تۆ لە جیهانی ئەواندا بوونت نیە.

‫ئەو دایە مل شانیدا و ئەمیش هەڵگەڕاوە.

‫ئەوە ئەو کاتە بوو کە ئەو ژنیە دی.

‫سەیری ئەمی کرد، بە ئارامی ‫سەرێکی لەقاند، وەرچەرخا و ڕۆیشت.

‫سەیری ڕۆیشتنی ئەوی کرد.

‫سەیری چاکەتە ڕەشە جوانەکەی، ‫پێڵاوە بریقەدارەکانی

‫ڕێگەوڕوونە ماندووانەکەی.

‫دیسان ئاوڕی لێ داوە

‫چاوی تێ بڕی، ئینجا ڕۆیشت

‫لەو ساتەدا، ‫دەنگی ئاژیرێکی پۆلیس هات، ئینجا یەکێکی دیکە

‫هێرشێک بوو. ئەمیش هەڵات.

‫دەچیتە نێو دەروازە؟

‫-کاژێر چەندە؟ ‫-نێزیک یازدە

‫-تۆ نابێ لە خوێنینگە بی؟ ‫-نا

‫ئەمڕۆ یەکشەمەیە

‫کایە دەکەی؟

‫ساڵانێکە کایەم نەکردووە.

‫-تۆ بەس دەبێ گوڵپارێز بی ‫-هەر گوڵپارێز!

‫-دەی جا ئەوە چۆن دەکرێ؟ ‫-تۆ ئەڵمانیت؟

‫لە قسە کردنم تێگەیشتی؟

‫نا، هەر لە بەر ئەوەی کە ‫ئەوان عاشقی گوڵپارێزەکانیانن.

‫-ئەوەم نەدەزانی ‫-بەڵام، بە هەر حاڵ، ئەوان چاکن

‫باشە، درووستە

‫ئەی تۆ، تۆش کایەت باشە؟

‫بەڵێ

‫زۆر باش؟

‫ئەرێ، زۆر باش

‫بیخە

‫وەکوو کەیک پانە

‫-ئەوە چۆن؟ ‫-چی چۆن؟

‫چۆنە کە هێشتا گوڵم نەکردووە؟

‫بە هۆی پای پشتەوەت. ‫ئەوە پیشانی ئەدات دەتەوێ بەرەو کوێ شووت بکەی.

‫گوو بە ناوی

‫ئەڵمانی دەزانی قسە کەی؟

‫یەک-دوو، بورووسیا دۆرتمۆند

‫هەر ئەوە؟

‫دەتوانم هەندێ شتی دیکەش بڵێم.

Comments

No comments yet. Be the first to leave one.

Keep it about this subtitle — sync, quality, typos.500 characters left