David Attenborough: A Life on Our Planet

David Attenborough: A Life on Our Planet

Download Kurdish Subtitle

Release info

David Attenborough A Life On Our Planet 2020 1080p NF WEB-DL DDP5 1 x264-NTG
David Attenborough A Life On Our Planet 2020 720p NF WEB-DL DDP5 1 x264-NTG
David Attenborough A Life On Our Planet 2020 WEBRip XviD MP3-RBG
David Attenborough A Life on Our Planet 2020 Netflix WEB-DL 1080p x264 DDP-AREY
David Attenborough A Life On Our Planet 2020 720p WEBRip x264-YIFY
David Attenborough A Life On Our Planet 2020 1080p WEBRip x264-RBG
David Attenborough A Life on Our Planet 2020 WEBRip x264-ION10
A Commentary by Don_Fabio
کوردی- سۆرانی

Tags

other
Published on: 2023-03-01
Downloads: 39
Hearing Impaired: No

Kurdish subtitle preview

The first 200 lines.

وەرگێڕانـــی هــاوڕێ ئــازاد

‏دۆکۆمێنتاری ڕەسەنی نێتفلێکس

ئەم شارە لە (ئۆکرانیا)، نیشتیمانی پەنجا ھەزار کەس بوو

ھەموو شتێکی ھەبوو کە کۆمەڵگایەک پێویستی بوو بۆ ژیانێکی ئاسوودە

بەڵام لە ٢٦ـی نیسانی١٩٨٦ لەناکاو بوو بە شوێنێک کە بۆ ژیان ناشێت

وێستگەی وزەی ناوەکی نزیک (چێرنۆبڵ) تەقییەوە

لە کەمتر لە ٤٨کاتژمێردا، شارەکە چۆڵکرا

لەوکاتەوە ھیچ کەسێکی لێ نەژیاوە

...تەقینەوەکە لە ئەنجامی خراپی پلان و ھەڵەکانی مرۆڤەوە بوو

کە کارەساتێکی ژینگەیی لێکەوتەوە کاریگەری لە تەواوی ئەوروپادا دروستکرد

زۆربەی خەڵکی بە گرانبەھاترین تێچووی ھەژمار دەکەن لە مێژووی مرۆڤایەتیدا

بەڵام (چێرنۆبڵ) تەنھا یەک ڕووداو بوو

مەرگەساتی ڕاستەقینەی سەردەمی ئێمە، ھێشتا لە تەواوی جیھان دەردەکەوێت

ھەموو ڕۆژێک بە دەگمەن ھەستی پێدەکەین

دەربارەی لەدەستدانی شوێنە سروشتییەکانی ھەسارەکەمان قسەدەکەم

وە لەدەستدانی ھەمەجۆری گیانلەبەر و ڕووەکەکان

جیھانی زیندەوەران بێ وێنە و سەرنجڕاکێشە

...ملیاران کەس، ملیۆنان جۆری ئاژەڵ و ڕووەک

!سەرسامت دەکەن بە ھەمەجۆری و دەوڵەمەندییەکەیان

...بەیەکەوە کاردەکەن بۆ سوود وەرگرتن لە وزەی خۆر

و کانزاکانی سەر زەوی

ژیانێکی گونجاو بەیەکەوە بەڕێدەکەن بەشێوەیەک پاڵپشتی یەکتر دەکەن

ئێمە بەتەواوەتی پشت بە پێشکەوتنی ئامێری پاڵپشتی ژیان دەبەستین

وە ئەوەش پشت بە ھەمەجۆرییەکەی دەبەستێت بۆ ئەوەی بەباشی بەڕێوەبچێت

ئەو شێوازەی ئێمەی مرۆڤەکان لەسەر زەوی پێی دەژین ھەمەجۆری زیندەوەران بەرەو لەناوچوون دەبات

!ئەمەش ھەر بەھۆی پلانی خراپ و ھەڵەکانی مرۆڤەوە ڕوودەدات

ئەمەش بەرەو نیشاندانی ئەوەمان دەبات کە لێرە دەیبینین

!شوێنێک کە ناتوانین لێی بژین

جیھانی سروشتی بەرەو کاڵبوونەوە دەچێت

بەڵگەکان لە دەوروبەرمانن ئەوە ڕوویداوە لە ژیانمدا

بەچاوەکانی خۆم ئەوەم بینیوە

ئەم فیلمە لێدوان و شایەتیمە وە پێشبینیمە بۆ داھاتوو

چیرۆکی چۆن گەورەترین ھەڵەکانمان ئەنجامدەدەین

وە چۆن، ئەگەر ئێستا ڕەفتار بکەین ھێشتا دەتوانین چاکی بکەینەوە

‎دەیڤد ئاتنبۆرۆ: ژیانێک لەسەر هەسارەکەمان

من (دەیڤد ئاتنبۆرۆ)ـم، تەمەنم ٩٣ ساڵە ‏بێژەر و مێژوونوسی سروشتە، خەڵکی ئـینگڵتەڕایە

ژیانێکی زۆر نائاسایم ھەبوو

!تەنھا ئێستا تێدەگەم کە چەند نائاسایی بووە

...بەپێی پێویست بەبەخت بوومە بۆ ئەوەی ژیانم بەسەرببەم

لە گەڕان بەدوای شوێنە سروشتییەکانی ھەسارەکەمان

گەشتم بۆ ھەموو بەشەکانی گۆی زەوی کردووە

ڕاستەوخۆ ئەزموونی ژیانی زیندەوەرانم کردوە بەھەموو ھەمەجۆری و سەرسوڕھێنەرەکەیەوە

لەڕاستیدا، نەمدەتوانی خەیاڵی ژیانکردنم بکەم بەڕێگایەکی دیکە

ھەمیشە ئارەزووی گەڕانم ھەبووە، بۆ ئەوەی سەرکێشی بکەم

بۆ ئەوەی دەربارەی کێوییەکان فێرببم

وە ھێشتا فێردەبم

وە ئێستاش، ھەروەک ئەوکاتەی گەنج بووم فێردەبم

لەساڵی ١٩٧٣، ژمارەی دانیشتوانی جیھان: ٢.٣ملیار

ڕێژەی کاربۆن لە بەرگەھەوادا: ٢٨٠بەش لە ملیۆن

‏مانەوەی شوێنە سروشتییەکان: ٪‏٦٦

ئەوکاتە جیھانێکی زۆر جیاواز بوو

تێگەیشتنی زۆر کەممان ھەبوو دەربارەی چۆنیەتی کارکردنی زیندەوەران

پێیاندەگووت مێژووی سروشت

...چونکە لە بنەڕەتدا ھەموو شتێک دەربارەی

!مێژوو بوو

شوێنێکی زۆرباش بوو بۆ ئەوەی گەنجێک سەردانی بکات

چونکە ئەمە شوێنی کارکردنی بەردی ئاسنین بوو بەڵام پشتگوێخرابوو و بەکارنەدەھێنرا

...ھەموو ئەمانە بەتەواوەتی ڕوونبوون، ئەوە

کاتێک گەنج بووم ...ھەموو کاتە بەتاڵەکانم بەسەربرد

لە گەڕان بەدوای بەردەکاندا لە شوێنی لەمشێوەییە

بۆ گەنجینەی ژێرخاک

پاشماوەی بەبەردبوو

ئەمە بونەوەرێکە پێیدەڵێن (ئەمۆنایت) ئاژەڵێکی دەریاییە، لە ئێستادا بوونی نەماوە

‎لە ماوەی ژیانیدا، خودی ئاژەڵەکە لە سووچێکی ئێرە دەژیا

پێیە هەستەوەرەکانی دەکشاند تاوەکو نێچیرەکانی پێ بگرێت

نزیکەی ١٨٠ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاوە

چونکە ئەمە یەکەم دانە بوو لێرە دۆزرایەوە

لێرە لە (تیڵتۆن)، لە ناوەڕاستی ئینگلتەڕا

بەدرێژایی کات، دەستمکرد بە فێربوونی شتێک دەربارەی مێژووی گەشەسەندنی زەوی

بەگشتی، ئەمە چیرۆکێکی ھێواش و گۆرانێکی جێگیرە

بەدرێژایی ملیاران ساڵ، سروشت شارەزایی لە شێوازی پەرجوو پەیداکرد پەرجوو، وشەیەکی کوردییە، ھاومانای موعجیزەیە

ھەر یەکێکیان لەوەی پێشوتر بەدەستکەوت و ئاڵۆزتر بوو

ئەمە کارێکی ئاڵۆز و پڕ ئازاربوو

...دواتر، ھەر ١٠٠ملیۆن ساڵێک یان زیاتر

...دوای ئەو ھەموو کارە ئازاربەخشانە

کارەساتێک ڕوودەدات !لەناوچوونێکی کۆمەڵەیی

ژمارەیەکی زۆر لە جۆرەکان ون دەبن وە لەناکاو لەلایەن کەمینەیەکەوە جێگایان دەگرێتەوە

ھەموو ئەم گەشەسەندنانە لەناوچوون

دەتوانیت ببینیت، ھێڵێک لە چینە بەردینەکان

سنورێکە کە قوڵی و خێرایی و گۆڕانی گۆی زەوی دیاریدەکات

لەخوارەوەی ھێڵەکە ژمارەیەکی زۆر لە پێکھاتەکانی ژیان ھەیە

لەسەرەوەش ژمارەیەکی کەم ھەیە

کۆتاجار کە ڕوویدا

ئەو ڕووداوە بوو کە کۆتایی بەسەردەمی دانیاسۆرەکان ھێنا

...نەیزەکێک بووە ھۆی گۆڕانێکی جەرگبڕ

لە دۆخەکانی زەویدا

٪‏٧٥ـی جۆرەکانی زیندەوەران لەناوچوون

ژیان ھیچ بژاردەیەکی نەبوو جگە لە دووبارە دروستبوونەوە

... جیھانی زیندەوەران بۆ ماوەی ٦٥ملیۆن ساڵ بەردەوام لە دروستبوونەوەدا بوو

...تاوەکو گەیشت بە جیھانەی ئێمە دەیناسین سەردەمی ئێمە

زاناکان بەمە دەڵێن (ھۆڵۆسین) ‏واتا چاخی نوێ یاخود سەردەمی نوێ

چاخی (ھۆڵۆسین) بە یەکێک لە جێگیرترین ماوەکان دادەنرێت

لە مێژووە گەورەکەی ھەسارەکەماندا

...بۆ ماوەی دەھەزار ساڵ پلەی گەرمی بەرز و نزمی بەخۆیەوە نەبینی

زیاتر لە یەک پلەی (سیلیزی) نەبێت

...وە جیھانی زیندەوەر و گەشەکردووی دەروبەرمان

ھۆکاری ئەم جێگیرییە بوو

ڕووەکە بچووکەکان لە سەر ڕووی زەریاکان، بەرەو دارستانە گەورەکانی باکوور درێژدەبوونەوە

یارمەتی ھاوسەنگی بەرگەھەوایان داوە لە ڕێگەی داخستنی کاربۆنەوە

...ئاژەڵە گەورەکان لە دەشتەکاندا

ناوچەیەکی سەوزایان بە دەوڵەمەندی و بەرھەمدای ھێشتۆتەوە، بەھۆی پەین تێکردنی خاکەوە

...مانگرۆف و مەرجانەکان، کە ھەزاران میل لێوارەکانیان داپۆشیوە

پەناگەی چەندین جۆری ماسین

دواتر کە پێدەگەن، بەرەو ئاوێکی کراوە ڕیزدەبن

...چڕی جەنگەڵەکانی ھێڵی یەکسانی زەوی ڕووەک لەسەر ڕووەکی کۆکردۆتەوە

بۆ گرتنی وزەی خۆر

ئەمەش ئۆکسجین و شێ زیاد دەکات بۆ ھەوای جیھانی ئێستا

وە بۆ مەودای جەمسەری بەستەڵەک گرنگە

ڕووناکی خۆر پێچەوانە دەکاتەوە و دەیگەڕێنێتەوە لەڕێگەی داپۆشەرە ڕەنگ سپییەکەی

ئەمەش تەواوی زەوی سارد دەکاتەوە

ھەمەجۆری چاخی نوێ یارمەتی ھێنانی جێگیری داوە

وە تەواوی زیندەوەران جێگیربوونە لەسەر شێوازێکی باش و باوەڕپێکراو

وەرزەکـــان

...لە دەشتە خولگەییەکاندا

وەرزی وشکی و باراناوی دەگۆڕێن وەک میلی کاتژمێر

لە ئاسیا، بایەکان بارانێکی چڕ دروستدەکەن لە کاتێکی گونجاودا

لە ناوچەکانی باکور، لە مانگی ئازاردا پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە تاوەکو بەھار بێت

بەبەرزی دەمێنێتەوە تاوەکو لە تشرینی یەکەم نزمدەبێتەوە و پایز لەگەڵ خۆیدا دەھێنێت

ھۆڵۆسین باخچەی (ئیدن)ـی ئێمە بوو ‏مەبەستی ئەو باخچەیە لە بەھەشت کە (ئادەم) و (حەوا) پێش ئەوەی بێنە سەرزەوی لێی دەژیان

ڕیتمی وەرزەکانی زۆر جێگیر بوو

ئەمەش جۆرەھا دەرفەتی بێ وێنەی بە ئێمەدا

کشتوکاڵمان داھێنا

فێربووین چۆن وەرزەکان بەکاربێنین بۆ بەرھەمھێنانی بەروبومی خۆراکی

بە دوایدا مێژووی شارستانییەتی مرۆڤایەتی ھات

ھەر نەوەیەک توانی پەرەبسێنێت و گەشەبکات

تەنھا لەبەرئەوەی جیھانی زیندەوەران دەتوانرێت پشتیان پێ ببەسترێت

بۆ پێدانی ئەو بارودۆخانەی پێویستمانە

ھەنگاوەکانی پێشکەوتن وەک ھیچ شتێک نەبوو کە لە تۆمارەکانی بەبەردبوودا بدۆزرێتەوە

زیرەکیمان ئەوە ڕێگایەی گۆڕی کە گەشەمان تێیدا دەکرد

...لە ڕابردوودا

ئاژەڵەکان دەبوایە گەشە بەھەندێک توانای جەستەیی بدەن بۆ گۆڕینی ژیانیان

بەڵام بۆ ئێمە، بیرۆکەیەک دەتوانێت ئەوە بکات

وە بیرۆکە دەکرێت لە نەوەیەکەوە بگوازرێتەوە بۆ نەوەیەکی دیکە

ئێمە ئەوەمان دەگۆڕی کە جۆرێک دەتوانێت بەدەستیبھێنێت

چەند ھەزار ساڵێک پێش ئەمە، بەڕاستی لەکاتێکی باشدا گەورەبووم

سەرەتای دەستپێکردنی پیشەکەم لە تەمەنی بیست ساڵیدا بوو

ڕێک لەگەڵ ھاتنی گەشتی ئاسمانی

بۆیە ئەو مافەم ھەبوو کە لە ڕیزی یەکەمەکان بم

لەو کەسانەی پڕن لە ئەزموونی ژیان ئەوەش بەردەست بوو

لە ئەنجامی ئاووھەوای جێگیری چاخی نوێ

‏لەساڵی ١٩٥٤، ژمارەی دانیشتوانی جیھان: ٢.٧ملیار

‏ڕێژەی کاربۆن لە بەرگەھەوای زەوی: ٣١٠بەش لە ملیۆن

‏مانەوەی شوێنە سروشتییەکان: ٪‏٦٤

بۆ ھەرشوێنک چووم، شوێنێکی سروشتی بوو

کەناردەریاکان دەدرەوشانەوە

دارستانە زۆر گەورەکان

ناوچەی زۆر گەورە و فراوان

چەند کاتژمێرێک دەتوانی بفڕیت بەسەر شوێنی سروشتی دەست لێنەدراو

لەڕاستیدا ئەوە من بووم داوای دۆزینەوەی ئەو شوێنانەنەم دەکرد

و شتە سەیرەکانی جیھانی سروشتی تۆماربکەم و نیشانی خەڵکی بدەم

بۆ ئەوەی دەستپێبکەین زۆر ئاسان بوو

خەڵک ھەرگیز پێشتر لە تەلەفیزیۆن ئاژەڵی (پنگۆلین)ـی نەبینیبوو

ھەرگیز ئاژەڵی (سلۆث)ـیان نەبینیبوو

پێشتر ھەرگیز وڵاتی (نیوگوینا)ـیان نەبینیبوو

ئەوە باشترین کاتەکانی ژیانم بوو

باشترین کاتەکانی ژیانمانە

جەنگی جیھانی دووەم کۆتاییھات تەکنەلۆجیا ژیانمانی ئاسانتر دەکرد

خێرایی گۆڕان خێراتر و خێراتر دەبوو

ھەستمدەکرد پێشکەوتنەکانمان ھیچ سنورێکی نییە

ھەستم دەکرد داھاتوو خۆش دەبێت

وە ھەموو ئەو شتانە بەدەستدەھێنین کە خەونمان پێوە دەبینین

ئەمە پێش ئەوەی ھیچکام لە ئێمە بزانێت کێشەیەکمان ھەیە

‏ساڵی ١٩٦٠، ڕێژەی دانیشتوانی جیھان: سێ ملیار

‏ڕێژەی کاربۆن لە بەرگەھەوای زەوی: ٣١٥بەش لە ملیۆن

‏مانەوەی شوێنە سروشتییەکان: ٪‏٦٢

یەکەم سەردانم بۆ ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا لە ساڵی ١٩٦٠ دا بوو

ئەوکات وادەردەکەوت باوەڕپێنەکراو بێت ...کە ئێمە، تاکە جۆرێک

لەوانەیە ڕۆژێک ھێزی ئەوەمان ھەبێت ببینە ھەڕەشە بۆسەر شوێنە سروشتییەکان

وشەی ماسای (سێرێنگێتی) بەمانای (دەشتی بێ کۆتا) دێت

بۆ ئەوانەی لێرە دەژین ئەوە پێناسەیەکی گونجاوە

دەتوانی لە ناوچەیەکی (سێرێنگێتی) بیت

وە شوێنەکە ھیچ ئاژەڵێکی لێ نییە

...وە دواتر، بەیانی دواتر

ملیۆنیک گامێش

چارەگە ملیۆنێک کەرەکێوی

نیو ملیۆن ئاسک

...چەند ڕۆژێک دوای ئەوە

ئەوان دەڕۆن، بەشێوەیەکی ئاسۆیی

دەتوانی لێبوردە بیت کە بیربکەیتەوە ئەو دەشتانە بێ کۆتان

کاتێک دەتوانن ئاژەڵێکی وا گەورە قوت بدەن

بیناییەکی زانایانەی وەرگرت

وەکو (بێرنارد گرزێمرک) بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە ڕاست نەبوو

خۆی و کوڕەکەی فڕۆکەیان بەکارھێنا بۆئەوەی شوێن ئاژەڵەکان بکەون بە شێوەیەکی ئاسۆیی

ھێڵکاریان بۆ دەکێشان کە بەرەو ڕووبارەکان دەڕۆیشتن

بەدرێژایی دارستانەکان و سنوری نەتەوەکان

...بۆیاندەرکەوت کە ئاژەڵەکانی (سێرێینگێتی)

پێویستیان بە ناوچەی فراوانی تەندروستە بۆ لەوەڕاندن

بەبێ بوونی شوێنێکی لەمشێوەییە، ئاژەڵەکان لەناودەچن

وە تەواوی سیستەمی ژینگەیەیی لەناودەچێت

مەبەستەکە بۆ من ئاسان بوو، سروشت بێ بێسنور نییە

سروشت سنوردارە و پێویستی بە پارێزگاری ھەیە

دوای چەند ساڵێک، ئەم بیرۆکەیە بۆ ھەمووان ڕوونبوو

پێنج، چوار، سێ، دوو، یەک، سفر

لە ستۆدیۆی تەلەفیزیۆن بووم کاتێک ئەرکی (پۆلۆ) دەستیپێکرد

ئەوە یەکەمجار بوو

کە مرۆڤێک دوور ڕۆیشتبێت لە زەوی

بۆ بینینی تەواوی ھەسارەکە

...ئەوەش، ئەوە بوو کە بینیان

ئەوەی کە ھەموومان بینیمان

ھەسارەکەمان، لاواز و دابڕاوە

Comments

No comments yet. Be the first to leave one.

Keep it about this subtitle — sync, quality, typos.500 characters left