The first 200 lines.
ڕەنگە هەندێک لەو ڕووداوانەی لەم زنجیرەیەدا وێنا کراون، بەووردی لەگەڵ دەقە ئاسمانییەکان و کەسایەتییەکان یەک نەگرنەوە لە کاتێکدا ئێمە هەوڵمان داوە هەندێک لایەنی مێژوو وەک خۆی نیشان بدەین، لەگەڵ ئەوەشدا ئازادییە نوێگەرییەکان بۆ مەبەستی چیرۆکگێڕان سوودیان لێ بینراوە
...لە ئەڵقەی پێشووی (بنەماڵەی داوود)
پادشا خەریکە خۆی لەدەست دەدات ڕۆژ لەدوای ڕۆژ کەمتر دەیناسمەوە
!(سموئیل)
لەم شارەدا هێشتا کەسانێک هەن کە خوداکانی تر دەپەرستن
پێویستیم بە یارمەتیتە
ئەم سروودە... زۆر جوانە
ڕەنگە ڕۆژێک دابێت بتوانم بەخۆم سروودێکتان بۆ دابڕێژم
دەمەوێت شوێن کەسێک بکەویت - ئەو کەسە کێیە ئاواتەخوازیت شوێن هەنگاوەکانی بکەوم؟ -
- . هەڵبژێردراوی خودا -
هەڵبژێردراو؟ بۆ چ شتێک؟
پادشای (ئیسڕائیل)
سڵاو؟
ئەم شوێنە چییە؟
سڵاو؟
چیم بینی؟
،کاتێک ئەو ڕۆنەت بە نێوچاوانمەوە لکاند
شتێکم لێ بەسەر هات
شتێکم بینی
چووبوومە شوێنێک
ڕۆحی پیرۆزت بینیوە
ئێستا لەناو ناختدایە، وەک چۆن پێش تۆ لەناو ناخی (ئیبڕاهیم)، (یەعقووب) و (مووسا)دا هەبوو
نا، تێ ناگەم
پێویست ناکات لە شتێک تێ بگەیت تا هەست بە هێزەکەی بکەیت
نا، بمبەخشە، بەڵام (ئیسڕائیل) پادشای خۆی هەیە
پادشایەکی باشیش
...لەوانەیە مەبەستت بووبێت کە
من تۆم دەستنیشان نەکردووە
لە ڕاستیدا، هەوڵم دا بڕوا بە خودا بهێنم کە لەو بڕیارەی هەڵەیە
،خودا تەنیا ئێستای تۆ نابینێت
بەڵکوو دەبینێت کە دەبیت بە چیش
...دەبینێت
چی بوو؟
هێزێکی زۆر لە ناختدا هەیە، هەستی پێ دەکەم
،توانا و خولیایەکی زۆرت هەیە ،کە لە زۆر ڕووەوە بێهاوتایە
کە ئەمەش دەکرێت هەم نیعمەت بێت بۆت، هەم نەفرەت
من ئاوا لێی دەڕوانم
چاوەڕێ کە، دەتوانیت لەگەڵمان بمێنیتەوە
نابێت لێرە بمبینن
پارێزراو نییە بۆت
ئێ مادام بهێڵە لەگەڵت بێم
ئەمەش بۆ من پارێزراو نابێت
بۆچی؟
،ئەگەر (تاڵووت) ئەمانە ببیستێت هەوڵ دەدات هەر دووکمان بکوژێت
،)داوود)
لەم نزیکانە بە وەڵامەوە دەگەڕێمەوە، هیوام وایە
زۆرچاکە
شێت بووە
ئەی ئەگەر شێت نەبووبێت؟ ئەگەر شێت نەبووبێت چی؟ - ناکرێت ئاوا بێت -
کوڕینە - قسەکانی خودای دەکرد -
!بەسیکەن
هەر شتێک بڵێت، دێتە دی
هەر لە منداڵییەوە چیرۆکم دەربارەی ئەو پیاوە بیستووە
کەوایە خودا دەیەوێت بمرین، همم؟
نازانم خودا نیازی چیی هەیە
،باوکە، دەزانم ڕێزی ئەو پیاوە دەگریت
ئەو پێشەوا و پێشەنگی (ئیسڕائیل) بوو ،پێش ئەوەی پادشای بۆ بێت
،بەڵام هەموو پیاوێک بە تەمەندا دەچێت هەموو پیاوێک هەڵە دەکات
ئەو وەک مرۆڤەکانی تر نییە
پەیامبەری خودای گەورەیە
ئەو پیاوە مایەی مەترسییە و نابێت کەس بزانێت لێرە بووە
...ئەی ئەگەر کەسێک لە گوندەکە بینیبێتی
دەبێت بچمە لای گەورەپیاوان دەبێت پێیان بڵێم
نا، نا، نا، نا، نا، نابێت ئەم بابەتە بزانن
، ئەمە ماڵی منە
منیش هەڵدەبژێرم چۆن دەیپارێزم - !ئەرێ گوێم لێ دەگریت، باوکە؟ -
هەمووتان
لەسەر بابەتی بچووکتر لەمە پیاو دەکوژم
هەر وەک تۆ، (ئەبینەداب)
حەز دەکەین بەم جۆرە بمرین؟
وەک ناپاکەکان؟
،کەوایە، دڵسۆزیت بۆ ئەم پادشایە
،زیاترە وەک لە دڵسۆزیت بۆ خودای تاک و تەنها
یان بۆ خانەوادەی باوکت؟
نەخێر، زیاتر نییە - همم؟ -
پەرێشانیی منیش ئا ئەمەیە
،باوکە، برایان
نابێت کەس ئەم بابەتە بزانێت
ئەی چی لە (داوود) بکەین؟
تۆ کێیت؟
...کێ
...ئەم شوێنە
!هێی! هەستە - چییە؟ -
چیت دەوێت؟
...خانەوادەکە گەیشتوونەتە بڕیارێک و
هاتووم پێتی ڕابگەیەنم
دەتەوێت بمنێریتە (فەڵەستیا)
نەخێر، لەڕاستیدا دەمانەوێت بتفرۆشین بە (میسڕ)
...لەوێ دەتوانیت بۆ پیرەژنان میوزیک بژەنیت و
پێم وایە ئێمەش پارەیەکی باشت لێ قازانج دەکەین
کێشەکە ئەوەیە هەست پێ دەکەم کە ئەو بژاردەیەتان هەڵبژاردووە
خۆت دەزانیت ویستی من بریتییە لە پاراستن و ڕزگارکردنی ئەم خانەوادەیە
دەزانم
،کەوایە دەمەوێت لەم گردانەدا بمێنیتەوە ئەگەر بۆ کاتێکی دیارکراویش بێت
ئەمەم بۆ بکە
برام، تکایە
سوپاس
بۆ چ شتێک؟
کە پێم دەڵێیت برا
...بەڵام ئەگەر بە جۆرێک
، ئەگەر بە جۆرێک لە جۆرەکان خودا ...مەبەستی بووبێت کە ئەمە
نەخێر. مەبەستی نەبووە
ئەی (سموئیل) چی؟
پەیامبەرەکە بە تەمەندا چووە - !تۆ چووزانیت -
هەرگیز وشەیەکیش بۆ کەس نەدرکێنیت
وا بزانە (سموئیل) هەر سەردانیشی نەکردووین
بەڵام خۆ هات
ئەگەر کەسێک بە سەردانەکەی زانیبوا، پادشا فەرمانی کوشتنتی دەرکردبوو، فەرمانی کوشتنی هەموومانی دەرکردبوو
ئەمە ئەو بەڵایەیە دەتەوێت بەسەرماندا بێت؟
سەربازەکان
ئەوە (یوئاب)ە
لێرە بە
فەرماندەکانی بنەماڵەی (تاڵووت)
خزم
چ باسە؟
بانگهێشتکردنە
بە مۆری خودی پادشا نیشان کراوە
(با خۆمان ئامادە بکەین. وەرە. (ئەبینەداب
نەخێر
بانگهێشتەکە بۆ ئێوە نییە
چی؟
بۆ (داوود)ە
داوام کرد بەتەنیا بم
ئەوە کاژێرێک لەمەوبەر بوو
منم، باوکە
ڕێگەم بدە لە لات بمێنمەوە
پادشا نابێت بەتەنیا بێت
ببیتە پادشا، هەر تەنیا دەبیت
ئێ، چۆن بارگرانییەکانت کەم بکەمەوە؟
بەوەی واز لە تووڕەکردنی دایکت بهێنیت
داوای زۆر دەکەیت
پێت چۆنە ڕۆژێک پشوو وەربگریت؟
لەگەڵ من
میوانخانەیەک پێ دەزانم کە زۆر لێرەوە دوور نییە
مەی و ئافرەت
...(ئەش)
پێت وایە بێڕێزی بە دایکت بکەم؟
...نەخێر، نەخێر، بەڵام
دەکرێت جەوێک بگۆڕیت
باوکە
سەبارەت بە (جەبعە) بیرم کردووەتەوە
چی وای کردووە ئەو شارە ببێتە پایتەختێکی مەزن؟
بەم دوایییە زۆر بیرم لێی کردووەتەوە
بیڵێ
،بڕوام وایە دەبێت لە قەڵایەک زیاتر بێت
دەبێت نیشتمان و جێمەبەستی گەلەکەمان بێت
بۆیە، شانۆگەی گەورە بۆ هونەر و هونەردۆستان دروست دەکەین
مەزنترینی نواندنکاران و شانۆکاران لە (میسڕ) و وڵاتانی ترەوە دەهێنینە وڵاتەکەمان
،خۆشی و شادییان پێ دەبەخشین بەمەش خەڵکی زیاتر خۆشیان دەوێیت
هەروەها، باوکە، ئەمە دەبێتە هۆی سەرقاڵکردن و سەرگەرمکردنیان
بیرۆکەیەکی ژیرانەیە
...پێم وا بوو کە
من دەتوانم ئەم ئەرکە بگرمە ئەستۆ
بۆ ئامانجێک خزمەت بکەم - -
پێشەوایەتی لە توانای تۆدا نییە
...واتە
...ئەگەر ١٠ مانگ زووتر لەدایک ببوومایە، لەوانەیە ئەمە
توانای پێ ببەخشیمایە
،کوڕم، بابەتە ئەوە نییە کە کەی لەدایک بوویتی دەربارەی ئەوەیە کەسایەتیت کێیە
کەوایە بە لای تۆوە من کێم؟
لەگەڵ تێپەڕبوونی کات مەبەست و ئامانجی خۆت دەدۆزیتەوە ...بەڵام لە ئێستادا
تکایە بەتەنیا بەجێم بهێڵە - ،بەڵام، باوکە -
ئەمە دەرفەتێکە بۆم تا ئەو مەبەستە بدۆزمەوە
...بۆ جارێکیش بێت
پادشا تا هەتایە بمێنێت
!نەخێر، تۆ... لەسەرخۆ بە - !ئارامیم لێ بڕا -
، لەسەرخۆ بە. ئارام بە
ئەو پەلەپەلییە چییە؟
،)یەهیر)
سەرگەورە و ڕیشسپیی هۆزی (دان)
پێویستە قسەت لەگەڵ بکەم، هاوڕێم
بەس خۆم و خۆت
، تکایە، بۆچی ڕێگریم لێ دەکرێت؟
هەر لێرە دەوەستیت و بە پادشا ناوی دەهێنیت
بۆ کوێم بوێت دەڕۆم
باشترە تۆش لە بیری کارەکانی خۆت بیت، (ئەبنەر)
!بنەماڵەی (تاڵووت) ناپاکییان لێ کردم
کێشە نییە
قسە بکە
چۆن ناپاکیمان لێ کردیت؟
پایەبەرز، خودا بە کچێکی جوان بنەماڵەکەمی بەسەر کردەوە
،بووکێکی خاوەن شەرم و حیشمەت قابیل بە پیاوێکی خانەدان
بەڵام ئێستا دۆخەکە بەو جۆرە نەماوە
جا ئەوە چ پەیوەندییەکی بە بنەماڵەکەی ئێمەوە هەیە؟
براکەت ئابڕووی پێوە نەهێشت
چۆن ئەوەندە دڵنیایت ئەو بووە؟
!درۆ ناکەم
!کچەکەم سوێند دەخوات
ئەمە چییە؟ بۆ کوێ دەچیت؟
ئەم بەزمە چییە؟
!هێشتا قسەکانمم تەواو نەکردووە
!داوات لێ دەکەم بمێنیتەوە - داوا؟ -
خۆت بە چی دەزانیت؟ - برا -
پێویست ناکات لێرە بیت
ئەوەتا لێرەم
کچەکەم و خانەوادەکەمت لەکەدار کرد
ئەرێ کامە کچت بوو؟
ئەوەیان کە دومەڵ لە پشتی هەیە یان چاوخێلەکە؟
داوای لێبووردن بکە. هەر ئێستا
،داوای لێبووردن دەکەم، بەڕاستی ...کچە چاوخێلەکەت بوو کە
No comments yet. Be the first to leave one.