The first 200 lines.
"تەواوی ڕووداو و کەسایەتیەکانی ناو ئەم زنجیرەیە خەیاڵین."
"ئەگەر لێکچوونێک هەبێت لەنێوان زنجیرەکە و ڕووداوێک، یان کەسێکی ڕاستی جا چ لە ژیاندا بێت یان مردبێت،"
"تەنها ڕێکەوتێکە."
وەرگێڕان و ژێرنووس
سوپا لەژێر فەرماندەیی (محمدی)
ڕێگە نادات، سەرمایەداری گەندەڵ و دۆڕاوی خۆرئاوا
بە سەرکردایەتی (ئەمریکا) و (ئیسڕائیل) نەتەوەی پاکی ئێرانی پیس بکات.
ناپاکان بێ ئومێد دەبن و.
ئەم پەڵەی شەرمەزارییە تاهەتایە لەسەر ڕوویان دەمێنێتەوە.
گەلی ئێرانی وەک هەمیشە ئازایانە شان بە شان،
ڕیزەکانیان یەکدەخەن بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەوڵە نەزۆکەکانی زایۆنی بۆ تێکدانی ئەم یەکڕیزیە.
خیانەتکاران بەتوندی بە سزای خۆیان گەیەندران.
لە یەکەمین وتاری وەک فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران،
سەردار (محمدی) بە شێوەیکی بوێر و مکوڕ و دەسەڵاتدار دەرکەوت.
- ئەلو؟ - وا دێمەوە.
وەرە دەرەوە و لە کۆتایی بەشی باشوور دەتبینم.
.
خەریکە چی دەگوزەرێت؟
دواتر پێت دەڵێم، ئێستا بەس وەرە دەرەوە.
سێدارە چارەنووسی هەرکەسێکە کە…
بەڵێ کاک (فەرەز).
لە کوێیت؟ لە ماڵەکە جوڵەیەک هەیە.
- قوربان دڵنیای خۆیەتی؟ - بێگومان. تا ئێرە لەدوای بووم.
باشە. پێنج خولەکی تر دەگەم.
دەیبینی؟
وا دێتە دەرەوە.
دەیبینم. بۆستە، بۆستە.
بزانە، خەریکە بەرەو بەشی بەشی باشوری بازاڕ دەڕوات.
بڕۆ، لەپڕ بیگرە!
پێچی دواتر بگرە.
ئاگاداربە.
بۆستە!
بۆستە!
بیگرە!
بیگرە!
بۆستە هەی زۆڵ!
تۆ تەنها شتەکان خراپتر دەکەیت.
بکرێوە نەفرەتی!
بۆستە هەی ناپاک!
، بڕۆ خوارەوە و بیگرە.
زۆڵ!
لە کوێیە؟
لە کوێیە؟
با بچینە لاکەی تر.
بۆستە هەی نەفرەتی!
بەڵێ، گەڕایەوە بەشی خۆرهەڵاتی بازاڕ.
گرتم.
هێی کەرە، مەگەر کوێری؟
وەرگێڕان و ژێرنووس
وەرزی دووەم، ئەڵقەی دووەم
- تۆ سەلامەتی؟ - بەڵێ.
چی ڕوویدا؟
پۆلیس بوو.
یەکەکانی مادەی هۆشبەر بوون، بەدوای فرۆشیارەکاندا دەگەڕان.
لە ئۆتۆمبێلەکەدا بمیننەوە.
سەلام؟ حاڵت چۆنە؟
- هەموو شتێک ئامادەیە؟ شوێن بۆ هەموان هەیە؟ - بەڵێ.
- کەسی تر لێرە نیە؟ - با، هەیە.
بؤچی ئەوەت بۆ باس نەکردم؟
نەمتوانی.
ئۆپەراسیۆنێکی زۆر گەورە بوو.
ئێمە پلانێکمان لەگەڵ(عەزیزی) هەبوو.
سەرکەوتوو نەدەبوو.
پاسداران بەدوای ئێمەدا دەگەڕێن (میلاد).
- کەواتە گەڕایتەوە کاریان لەگەڵ بکەی؟ - بەڵێ.
لە پێناو ئەوەی…
لە پێناو ئەوەی تۆ لێرە ببەنە دەرەوە.
ئەوە باسی چی دەکەی؟
ئەی خۆت؟
جارێ ناتوانم ئێرە جێبێڵم.
بۆچی؟
ئەمە هەڵەی منە.
دەبێ خۆشم چاکی بکەمەوە.
.
بە داخەوەم بۆ ئەوەی بەسەر پورت و مێردەکەیدا هات.
بەڵام ئەمە هەڵەی تۆ نیە.
زۆر باشە، کاتی ڕۆشتنە، وەرنە دەرەوە.
گوێ بگرە، ئەوان خۆیان دەزانن چی دەکەن.
لە سنوور دەتپەڕێننەوە، منیش لە (کەنەدا) دەتبینمەوە.
ئەوە چی دەڵێیت؟
- ئەو بە تەنها دەڕوات، من دەمێنمەوە. - هەردووکمان دەمێنینەوە!
- (تەمار) بەبێ تۆ ناڕۆم. - خێراکەن!
دەبێ هەردووکتان بڕۆن، ئەو فەرمانە بە من کراوە.
کەواتە هەرکەسێکە بڕۆ قسەی لەگەڵ بکە پلانەکە گۆڕاوە!
تێ دەگەیت؟
ی من.
ئازیزم.
لەبەردەم تەلەفیزۆن خەوت لێکەوتووە.
- لە مێژە خەوتووم؟ - بەڵێ.
دەمویست کۆتایی فلیمەکە ببینم.
لەوانەیە بە خۆشی تەواو بووبێت.
بڕۆ لەسەر جێگاکەت بخەوە.
هەستە.
- تۆ باشییت؟ - بەڵێ.
فیلمێکی تورکی خۆشبوو، سەبارەت بە کچێک کە…
دەرگاکەت گارە داوە؟
مەیکەوە.
وا لە دەرگا دەدەن، ترسی ناوێت.
شەوباش بەڕێز (کەمالی).
دەبێ بەخێرایی ماڵەکەت بپشکنین.
خەجاڵەتم، بەڵام ناکرێت.
بەڕێز (کەمالی)، ئەمە ڕێکاری ئەمنیە.
لەم ماڵەدا ڕێکاری جیاواز هەیە.
- پپێویستە هاوکارمان بیت ئەگینا… - کێشە نیە.
بەخێربێیت گەورەم.
خۆشحاڵم کە بە لەشساغی لەماڵەوە دەتبینم.
قەرزاری ماندووبونی بەڕیزتە. هەردووکمان قەرزارین.
سەردار (محمدی)، هیچ شتێک دەخۆیتەوە؟
نا، سوپاس، خۆت ئەزیەت مەدە.
لە کوێ دەتوانین دوو قسەی تایبەت بکەین؟
تکا دەکەم، فەرموو.
دەتەوێ من چی بکەم؟
ئێوە بڕۆن.
هەواڵم پێگەیشت کە تۆ و جێگری پێشووت ئەم شەو شوێن بریکارە ئیسڕائیلیەکە کەوتوون،
هەروەها تۆ بە چاوی خۆت بینیوتە.
وایە؟
- بەڵێ گەورەم. - سەرەڕای ئەوەی لە کارەکەت ڕاگیراویت؟
جێگای باوەڕنیە (فەرەز).
دوو مانگە بەدوایاندا دەگەڕێین، کەچی تۆ دەیاندۆزیتەوە؟
لە پێناو وڵاتەکەم ئەو کارەم کرد.
لە ڕێگادا کەوتمە بیری باوکم،
کە چی بەسەر هاتووە.
زۆر باسی ناکەم.
هەموو قومارخانەکانی شار دەریان کردبوو،
و چووبووە پێشبڕکێی شەرەسەگ.
شەوێکیان ڕێکەوتبووە شەڕی سەگێکی (ئامستاف)ی گەورە
کە شەڕی لەگەڵ سەگێکی (ڕۆتڤایلەر)ی پیری لاواز بە ناوی (غول) دەکرد.
لە کۆتایی شەودا بوو،
باوکیشم زۆربەی ئەو پارەیەی دۆڕاندبوو کە من و براکانم بەدەستمان هێنابوو.
کاتێک شەڕ دەستی پێکرد،
سەگە گەورەکە لە (غول) نزیک بۆوە.
بۆ ساتێک وەک ئەوەی (ئامستاف) بەزەیی بەو سەگە لاوازەدا بێتەوە
مەگەر ئەم گیانلەبەرانە لە بەزەیی تێدەگەن.
لەناکاو (غول) بازی کۆتایی هەڵدا و ملی (ئامستاف)ی گرت.
ئامادەش نەبوو بەری بدات.
بە دە کەس لێکیان کردنەوە.
و لە کۆتاییدا،
باوکم بە گیرفانی پڕەوە گەڕایەوە ماڵ.
ئەمە تاکە جار بوو کە بەخت یاوەری بێت.
سبەی بەیانی، دەگەڕێیتەوە سەر کارەکەت.
زۆر شت هەیە دەبێ قەرەبووی بکەیتەوە.
زۆر سوپاس سەردار.
من هەلێکت پێ دەدەم (فەرەز).
لەدەستی مەدە.
بە چاوان.
گیان.
.
ئەو ئۆتۆمبێلە ڕەشە دەبینیت لەوبەری شەقامەکە؟
بڕۆ بۆ لای.
بە هەڵە تێمەگە، بەڵام هیواداربووم هەرگیز نەتبینمەوە.
دەمەوێ قسە لەگەڵ (یولیا ماگن) بکەم.
- بە دڵنیاییەوە پێی دەڵێم. - دەمەوێت خۆم قسەی لەگەڵ بکەم.
ئەزموونی خراپم لەگەڵ بریکارە ناوخۆییەکان هەبووە.
ئەی ئەو بریکارە ناوخۆییە کە یارمەتی دایت لە پاسداران دەربازت بێت؟
لەگەڵ ئەو ئەزموونت چۆن بوو؟
، منیش ئەو کەسانەم لەدەستداوە کە بۆم گرنگبوون.
بڕوا بکە، لە هەستت تێدەگەم.
لە چی تێ دەگەی؟ تۆ من هەر ناناسی.
دەزانم تۆ بریکارێکی باشی.
دەازنم کە بەهۆی تۆوە،
، لە ڕێگای ماڵەوەیەتی. بۆ لای خێزانەکەی لەوکاتەی کە ئێمە قسە دەکەین.
قوربانی زۆرت داوە، بەڵام بەخۆڕایی نەبووە.
ئێستاش، پێم بڵێ بۆ سەر ئەو بارهەڵگرە نەکەوتی.
دەزانم چۆن دەستمان بە (قاسم محمدی) دەگات.
و دەشمەوێ لەناوی ببەم.
بە ڕاستمە.
- چۆن؟ - کوڕەکەی (پەیمان).
دەرمانی بە یەکێک لە هاوڕێکانی فرۆشت، .
لە (واحید) نزیک دەبمەوە.
لەڕێی ئەویشەوە، دەچمە ناو گروپەکەیان و (پەیمان) دەبینم.
و (پەیمان) ڕێگایەکە بۆ گەیشتن بە (محمدی).
هەروەها پێویستت بە (میلاد)ە بۆ دروستکردنی ئەم پەیوەندیە.
دەتوانین متمانەی پێ بکەین، پێشتر ئەوەی سەلامندووە.
بەڵێ، بەڵام ئایا دەتوانێت ئەو کارە بگڕێتە ئەستۆ؟
- لە ڕووی تەکنیکی و عاتفیەوە ناتوانێت… - دەتوانێت ئەوە بکات.
من کاری لەسەر دەکەم.
بریکارەکەم دەتباتە شوێنێکی سەلامەت.
بەڵام بۆستە. چۆن چالاکیەکانمان بەرەوپێش ببەین لە دژی…
پێم وتی کاری لەسەر دەکەم.
پەیوەندیمان دەبێت.
هەندێک پشوو بدە.
گوێت لە هەموو قسەکان بوو؟
بەڵێ.
پێموایە ئەوە بێ هودەیە.
ئەگەر بتوانێت بگات بە (پەیمان محمدی)، کەواتە جێگای سەرنجە.
ئەم کچە لەسەر خۆی نیە و شێتانەیە.
ڕەفتارەکانی نا ئاساییە.
هیچ نابینیێت جگە لە پوری کە بە سێدارەوە هەڵواسراوە.
مەرج نیە ئەمە شتێکی خراپ بێت.
ئەو بریکارانەمان بەدڵە کە پاڵنەری ناوەکیان هەیە.
بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا دەبێ بە ساردی کاربکەن و بەبێ لایەنی سۆزداری بڕیار بدەن،
یش ئێستا لەو بارودۆخەدا نیە.
لە ئێستادا (قاسم محمدی) گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر دەوڵەتی (ئیسڕائیل).
دەمەوێ سەیری ئۆپەراسیۆنێکی لەو شێوەیە بکەم پێش ئەوەی دەسبەردار بم.
شەوێک بە (تەمار) بدە تا بێتەوە سەر خۆی.
و با بزانین سبەی چی دەبێت.
ئەمانە هەندێ کەرەستەی سەرەتایین.
پەیوەندیم پێوە بکە ئەگەر هەر کێشەیەک هەبوو، باشە؟
باشە.
دەبێ جلی نوێ بکڕین.
No comments yet. Be the first to leave one.