Black Swan

Black Swan

Download Kurdish Subtitle

Release info

Black Swan 2010
A Commentary by kurdish_sub
Telegram: @KurdishSub

Tags

other
Published on: 2019-09-28
Downloads: 66
Hearing Impaired: No

Kurdish subtitle preview

The first 200 lines.

‫ئممم

‫شەوی ڕابردوو خەوێکی شێتانەم بینی

‫ لە ڕۆڵی قازی سپی‌دا سەمام دەکرد.

وەرگێڕان: ئارەزووـس پێداچوونەوە: سمکۆ

‫هەرچەند کۆریاگرافیەکە (دیزاینی جووڵەکان) ‫ جیاواز بوو.

‫زیادتر وەک نمایشەکەی بۆڵشۆی بوو. ‫(ئاماژەیە بە سەمای بالەی دەریاچەی قازەکان، بەرهەمی چایکۆڤسکی کە یەکەم جار لە هۆلی بالەی بۆلشۆی مۆسکۆ نمایش کرا)

‫پێشەکیەکەی بوو، کاتێک ڕۆتبارت ‫تەلیسمەکە دەکات.

‫سەیرکە چ پەمەییەکە! ‫زۆر جوانە.

‫جوان!

‫کەیفت سازە.

‫ئممم، ئەو بەڵێنی داوە ‫لەم وەرزەدا زیادتر ڕۆڵم پێ بدا.

‫دەی، هەر دەبێ وا بکا، ‫تۆ بە پێ پێویست لە وێ بوویی.

‫و تۆ سەماکەرێکی تایبەتی لە کۆمپانیاکە.

‫هەستە.

‫ئەوە چییە؟

‫چی؟ ‫ئەوێ.

‫هیچ نییە.

‫دڵنیایی ناتهەوێ لە گەڵت بێم؟

‫کچە نازارەکەم.

‫ئەمە شەمەندەفەڕی ناوشاری1 بەرەو باشووری فێریە.

‫ئەم وێستگەکە، شەقامی 72هەم.

‫تکایە خۆتان لە دەرگاکە بپارێزن.

‫ئەمڕۆ 'بێس'تان بینی؟

‫ناتوانم باوەڕ بکەم کە گەڕاوەتەوە.

‫بە دڵنیاییەوە گەڕاوەتەوە.

‫چیە، تێ ناگات؟

‫کۆمپانیاکە شکستی هێناوە، ‫ئیدی کەس نایێت سەیری ئەو بکات.

‫لە ڕاستیدا کەس نایێت بۆ دیتنی بالە، تەواو.

‫ئەوە ڕاست نییە.

‫ بیستوومە کۆڕی 'ڕۆیال' ‫تا ئێستا باشترین وەرزیان هەبووە.

‫ئەو بەس دەیهەێ شتێکی نوێ تاقی بکاتەوە، ‫هەر ئەوە.

‫نا، کەسێکی نوێ.

‫وەک کێ؟

‫وەکوو کەسێک کە هێشتا سووڕی مانگانەی ڕانەوەستابێ.

‫دڵتەزێنە.

‫چی دڵتەزێنە؟

‫بێس سەماکەرێکی جوانە.

‫ئەرێ، داپیری منیش.

‫باشە، ‫ 'فۆنتێن'یش لە پەنجا ساڵیدا سەمای دەکرد.

‫ئەرێ، دەزانین.

‫سڵاو! ئۆە، ژووری سەماکەران؟

‫زۆر باشە

‫ وێستگەکەم جێهێشت.

‫ناچار لە شەقامی 79هەمەوە بە ڕا کردن هاتم.

‫ئەوە کێیە؟

‫ کچە نوێیە سان فڕانسیسکۆیەکەیە.

‫باشە

‫بۆ سەرەوە، دوو، سێ، چوار

‫زۆر باشە، یەک

‫دوو، سێ، چوار، بۆ سەرەوە

‫زۆر جوانە وەکوو هەمیشە، نینا

‫هێوڕ بە

‫و یەک، و دوو، و سێ، و چوار، و...

‫ڕاوەستە جۆن، ‫چرکەیەک.

‫باشە، جێگاکەتان بگرنەوە

‫و یەک، و دوو، و سێ، و بۆ سەرەوە

‫یەک، و دوو، و سێ، و چوار...

‫چۆنی، ئازیزم؟

‫باشم، سوپاس

‫ هەموومان چیرۆکەکە ئەزانین.

‫کچی داوێن‌پاک و بێگەرد و شیرین

‫کە لە لەشی قازێکدا کەوتووەتە داو

‫ تامەزرۆی ئازادی هەیە،

‫بەڵام تەنها خۆشەویستی ڕاستەقینە ‫ دەتوانێ تەلیسمەکە بشکێنێ.

‫ئارەزووەکەی نزیکی بەدیهاتنە

‫لە ڕێگای شازادەیەکەوە.

‫بەڵام پێش ئەوەی خۆشەویستیەکەی بدرکێنێ

‫دووانە بەدخووەکەی

‫قازی ڕەش، شازادە فریو دەدات.

‫تێکشکاو

‫قازە سپییەکە، لە شاخێک خۆی دەخاتە خوارەوە

‫خۆی دەکوژێت و لە مەرگدا

‫ئازادی دەدۆزێتەوە.

‫بەیانی باش، هاوڕێیان

‫بەیانی باش

‫ئێمە وەرزەکەمان بە دەریاچەی قازەکان دەکەینەوە.

‫زۆر باسی کراوە، دەزانم.

‫بەڵام نەک بەم شێوازە.

‫ساکاری دەکەینەوە، پڕ بە هەست

‫و واقیع.

‫بەرهەمێکی نوێ شاژنە قازێکی نوێ دەوێ.

‫ڕووخسارێکی نوێ بۆ پێشکەش کردن بە جیهان.

‫بەڵام،

‫کام لە ئێوە دەتوانێ دەوری هەر دوو قازەکە بگێڕێت؟

‫قازی سپی و قازی ڕەش.

‫هەموو ئەو سەماکەرانەی لە سەر شانیانم دا

‫پاش نیوەڕۆ بچن بۆ پرۆگرامی ڕاهێنان.

‫و ئەوانەی‌تر کە لە سەر شانیانم نەدا

‫کاتژمێر 5 بێن بۆ دیتنی من لە ستودیۆی سەرەکی

‫سوپاس.

‫زۆر باشە، بەردەوام دەبین، لای چەپەکەمان ئەنجام‌‌دا؟

‫بەڵێ، خاتوون

‫دەی با جارێکی‌تر دووبارەی بکەینەوە.

‫بە نەفرەت بێ! بە نەفرەت بێ!

‫چیە؟

‫ئەگەر تەنها دەوری قازی سپیم بویستایە، ئەوا بۆ تۆ دەبوو

‫بەڵام وا نیە.

‫مایسترۆ، تکایە 'ئۆدێل کۆدا'

‫نینا، ئێستا نمایشی قازی ڕەشم پیشان بدە

‫نا، ئەوەندە کۆنترۆلکراو نا

‫فریومان بدە

‫نەک تەنها شازادە، بەڵکو هۆڵەکە،

‫بینەران، هەموو دونیا. ‫ها دەی!

‫سووڕانەوەکەت وەکوو جاڵجاڵووکەیەکە ‫لە کاتی تەون چنیندا.

‫هێڕش بکە، هێڕش بکە.

‫ها دەی

‫باشە، بە خێر بیت.

‫ببوورن

‫کچەکان، ئەمە 'لیلی'ە

‫ڕاستەوخۆ لە فڕانسیسکۆوە هاتووە.

‫- شوێنی جارانی ڕێبێکا پڕدەکاتەوە. ‫- سڵاو

‫-بڕۆ خۆت گەرم بکەوە. ‫-نا، کێشە نیە.

‫من باشم

‫ دەبێ دووبارەی بکەم؟

‫نا، سووپاس نینا، بە پێ پێویست دیتم.

‫ ڤێرۆنیکا, مۆسیقای قازی سپێ.

‫دەی، زوو بن، تکایە

‫زۆر باشە، مامۆستا. ‫دوو، سێ

‫چۆن بوو؟

‫درەنگ کەوتی، ‫ئیدی پەیوەندیم بە سوزی کرد لە نووسینگەکە.

‫تاقی کردنەوە. ناتوانم باوڕ کەم ئەوەی کردبێ.

‫ئێ؟

‫باش بوو.

‫هەر باش؟

‫ئۆڤ، شیرینەکەم.

‫بۆمی باس کە.

‫دەزانم، سوزی، بەڵام ئەو نابێت چاوەڕوان بێ ‫ئەم کچانە

‫لە پشوو بگەڕێنەوە و وەک 'بێس ماکنتایر' سەما بکەن.

‫زۆر لە ڕاستی دوورە.

‫ئینجا دەتوانن ئیشەکە جێبەجێ کەن

‫بەڵام سیحری 'بێس'یان نییە.

‫باشە، ئەو خەمبارە.

‫نینا، باشی؟

‫ باشم.

‫زۆری نەماوە.

‫زۆر خۆت ماندوو دەکەی.

‫هەموومان ڕۆژانێکی ناخۆشمان هەیە.

‫ئەگەر ئەو کچە نەهاتبایە ژوورەوە...

‫دڵنیام، هیچ مەبەستێکی نەبووە.

‫بیرت دێت کاتێک یەکەم جار ‫دەستت پێ کرد؟

‫ئەگەر لە یەکێک لە وانەکان لە گەڵت نەبووام،

‫تەواو ون دەبووی.

‫دەمەوێ سبەی لە گەڵی قسە بکەم.

‫پێ دەڵێم، تەواوم کردووە.

‫پێویست ناکا درۆ بکەی.

‫ئەوە قایلی ناکات.

‫ئۆف، شیرینەکەم.

‫دەزانم ئەمە بێهیوات دەکا.

‫و هەرچی گەورەتر دەبی

‫ئەم گوشارە پێکەنیناویەلە هەر هەن.

‫خودا دەزانێ، تێدەگەم.

‫بەڵام کێشە نیە.

‫هیچ گرنگ نیە.

‫ڕەنگە دەبێ دیسان سەمای 'پاس دۆ کواترێ' بکەی.

‫ئەوەش زۆر ناوازەیە.

‫یا لە وانەیە ئەو بتکا بە قازێکی گەورە.

‫هەر چۆنێک بێت، تۆ دەدرەوشیتەوە.

‫دەزانم

‫هەموو شت سبەی باشتر دەبێ.

‫ هەمیشە وایە.

‫کچە شیرینەکەم

‫بەڵێ، نینا؟

‫نەختێ کاتتان هەیە؟

‫ئەگەر کاتێکی باش نییە...

‫ئێستا زۆر باشە.

‫دەی؟

‫ئمم

‫بەس ویستم پێتان بڵێم

‫دوێنێ شەو مەشقی بەشی کۆتایی سەماکەم تەواو کرد.

‫پێموابوو دەبێ پێتان بڵێم.

‫باشە نینا گوێ بگرە،

‫بە ڕاستی، تەکنیکەکانت بۆم گرنگ نین.

‫تا ئێستا دەبێ ئەوەت زانیبێ.

‫-بەڵێ، بەڵام دوێنێ... ‫-نا

‫بە هەرحاڵ من وێرۆنیکام هەڵبژاردووە.

‫ببوورە

‫باشە، سوپاس

‫هەر ئەوە؟

‫ ناتهەوێ هەوڵ بدەی بڕیارەکەم بگۆڕی؟

‫دەبێ پێت وابووبێ کە ئەو ئەگەرە هەیە.

‫ئەگینا لێرە چی دەکەی، بەم ڕازاوەییە؟

‫بەس هاتم داوای ڕۆڵەکە بکەم.

‫باشە...

‫ڕاستیەکەی ئەوەیە، کاتێک سەیری تۆ دەکەم،

‫هەموو ئەو شتەی دەیبینم، قازی سپییە.

‫بەڵێ، تۆ جوانی، سامناک و ناسکی.

‫بۆ ڕۆڵەکە نموونەییت.

‫بەڵام ئەدی قازی ڕەش؟

‫سەما کردنی هەردووکیان، ئیشێکی زۆر زەحمەتە.

‫من دەتوانم ڕۆڵی قازی ڕەشیش بگێڕم.

‫بە ڕاست؟

‫چوار ساڵە، هەر کاتێ سەما دەکەی

‫دەبینم زۆر پێداگری هەموو جووڵەکانت ‫تەواو درووست بن،

‫بەڵام قەد نەمبینیوە خۆت ون کەی.

‫هەرگیز

‫ئەو هەموو ڕێزکاریە بۆ چییە؟

‫تەنیا دەمەوێ بێخەوش بم.

‫تۆ چی؟

‫دەمەوێ بێخەوش بم.

Comments

No comments yet. Be the first to leave one.

Keep it about this subtitle — sync, quality, typos.500 characters left